riklam

نرخی نەوت دابەزی و چاودێری گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکرێت

جیهان 09:27 AM - 2026-06-02
پاڵاوگەی نەوت ئاژانسەکان

پاڵاوگەی نەوت

جیهانى

ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت نزمبووەوە، بەجۆرێک نرخی نەوتی خاوی برێنت 75 سەنت و نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی 85 سەنت دابەزیوون، ئەمەش دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" پێشتر بڵاویکردبووەوە کە تاران دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ واشنتن ڕاگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت 75 سەنت (واتە بە ڕێژەی 0.79%) دابەزیون و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە 94 دۆلار و 23 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی 85 سەنت (واتە بە ڕێژەی 0.92%) دابەزیوە و هەر بەرمیلێکی بە 91 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم دوو پێوەرە سەرەکییەی نەوت لە خولی پێشوودا زیاتر لە 5% بەرزبووبوونەوە، دوای ئەوەی لە مانگی ئایاردا بەهۆی ئومێدی بەدیهاتنی رێککەوتنی ئاشتی، زیاتر لە 16%ی بەهای خۆیان بە شێوەی مانگانە لەدەستدابوو.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی CNBC ڕایگەیاند: کە لای گرنگ نییە ئەگەر گفتوگۆکان کۆتاییان هاتبێت، بەڵام ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن، هەر ڕۆژی دووشەممە لوبنان ئاگربەستێکی بەشەکی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیلی ڕاگەیاند، کە ئەمەش وەک هێورکردنەوەیەکی سنوورداری ئەو ململانێیە دەبینرێت کە ئاگری شەڕە بەرفراوانەکەی لەگەڵ ئێران خۆشتر کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket