riklam

ترەمپ: لەگەڵ ئێران لەڕێککەوتنێکی زۆر باش نزیک بووینەتەوە

جیهان 10:11 AM - 2026-05-31
دۆناڵد ترەمپ رۆیتەرز

دۆناڵد ترەمپ

ئەمریكا

ترەمپ رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی لە بەدەستهێنانی رێککەوتنێکی زۆر باش لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکشێنەوە کاتێک گەرووی هورمز دەکرێتەوە و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی چارەسەر دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا رایگەیاند: ئامانجی سەرەکیمان رێگریکردنی هەمیشەییە لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، کە ئێرانییەکان پێشتر رازی بوون بەوەی چەکی ئەتۆمی پەرە پێنەدەن، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر رێککەوتنەکە دادپەروەرانە نەبێت، ئەوا ئەمریکا بژاردەی دیکە بەکاردەهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە ترەمپ داوای هەموارکردنی هەندێک بڕگەی ناو رەشنووسی رێککەوتنەکەی کردووە، بەتایبەت ئەو بەشانەی پەیوەندییان بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و کاتی جێبەجێکردنی رێکارەکان و کردنەوەی گەرووی هورمز هەیە.

سەرەڕای پێشکەوتنەکان، میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە کە هێشتا رێککەوتنەکە بە کۆتایی نەگەیشتووە و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی وەڵامی ئێران دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket