تورکیا و سوریا لەبەردەم لێشاوى ئاو و عیراقیش لەبەردەم ساڵێکی تێرئاودایە
کوردستان 06:01 PM - 2026-05-28
رۆیتەرز
پردى دێرزوور
د. نەجم تارش، پسپۆڕی
بواری ئاو و بەنداوەکان رایگەیاند: رووباری فوڕات بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی ئاستی
ئاوى لە مێژووى رووبارەکەدا تۆمارکردووە.
ئەم دۆخە لافاوى لێکەوتووەتەوە
ئاماژەى بە ئەوەشدا: ئەم دۆخە لافاوى
لە سوریا لێکەوتووەتەوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بۆ عیراق ببێتە هۆی دەستپێکی
ساڵێکی زۆر تێرئاو و بووژانەوەی ئاو لە وڵاتەکەدا.
راشیگەیاند: بەنداوەکانی تورکیا
گەیشتوونەتە ئەوپەڕی توانای گلدانەوەی خۆیان کە نزیکەی 90 ملیار مەتر سێجایە، بۆیە
11 رۆژە بە بەردەوامی نزیکەی 2 هەزار مەترسێجا ئاو لە چرکەیەکدا لە تورکیاوە بەرەو
ناوچەکانی سوریا بەردەدرێتەوە، ئەمەش فشارێکی یەکجار گەورەی لەسەر ژێرخانی ئاوی
ناوچەکە دروستکردووە.
ئەوەشى خستەڕوو:
بەنداوەکانی سوریا توانای گلدانەوەی دیکە و کۆنتڕۆڵکردنیان نەماوە و لە توانای
خۆیان تێپەڕیون، بە شێوەیەک 5 رۆژە بڕی ئاوی بەردراوە لێیانەوە 1800 مەترسێجای لە
چرکەیەکدا تێپەڕاندووە، ئەم بەرزبوونەوە کتوپڕەی ئاستی ئاو زیانی توندی بە ژێرخانی
ناوچەکە گەیاندووە، کە دیارترینیان رووخانی پردی دێرەزوور بوو لە سوریا بەهۆی زەبر
و هێزی لێشاوی ئاوەکەوە.
بەپێى ئامارێک، ئاوی فورات 4هەزار و
500 هێکتار زەوی کشتوکاڵی رادەماڵێت و دەیان ماڵ لە رەققە و دێرزوور ژێرئاو دەخات و
ئەگەرى زیاد بوونى ئەو رێژەیەش لە ئارادایە، کە لە ئەنجامی کردنەوەی دەروازەکانی
بەنداوی فورات دروستبوون و بوونە هۆی زیانی ماددی بەرفراوان لە پارێزگاکانی رەققە
و دێرزوور، بە جۆرێک، کە ئاو کەمپی "یۆنانی" بۆ ئاوارەکان لە باشووری رەققە بە
تەواوی داپۆشیوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 180 خێزان گواستراونەتەوە.
ئەمە لە
کاتێکدایە، کە نزیکەی 65 خانووی قوڕین لە گوندەکانی دێرزوور زیانیان بەرکەوتووە و
ئاویان تێچووە، هەروەها ئاوەکە نزیکەی 4500 هێکتار زەوی کێڵدراو بە بەروبوومی گەنم
و جۆی ئاودێری راماڵیوە، جگە لەوەش چەندین بنکەی گەشتیاریی و چێشتخانەی سەر رووبارەکە
ژێرئاوکەوتوون و ژمارەیەکی زۆر مەڕوماڵاتیش لەناوچوون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ
جەختدەکاتەوە، ئەم ئامارانە سەرەتایین و بەهۆی بەردەوامیی لێشاوی ئاوەکەوە ئەگەری
زیادبوونیان هەیە.
هەموو ئەم
پێشهاتانەش لە کاتێکدایە، لایەنە حکومییەکان تەنها هۆشداری زارەکی بڵاودەکەنەوە و
پڕۆسەکانی بەهاناوەچوون تەنها لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمە خۆجێییە ئەنجام
دەدرێت، کە ژمارەیان کەمە و پشت بە هەوڵدان و تواناى خەڵک دەبەستن.
هەروەها سەرجەم پردە جەنگی و کاتییەکان لە دێرزوور بەهۆی
بەهێزیی لێشاوی ئاوەکەوە بە تەواوی لە کار کەوتن، لە کاتێکدا چاودێری وردی پردە
بەردینە سەرەکییەکانی، وەک پردی "سیاسیە" بەردەوامە.
لەم
چوارچێوەیەدا، دانیشتووانی باڵەخانەکانی نزیک پردە کۆنەکە لە شاری رەققە داوای
فریاگوزاری بەپەلەیان کردووە بۆ پاراستنی محاویلەی کارەبای ناوچەکە، کە ئاوی رووبارەکە
لێی نزیکبووەتەوە و هەڕەشەی بڕینی کارەبای لەسەرە، هاوکات تیمەکانی فریاکەوتن
خەریکی دروستکردنی بەربەستی خۆڵینن لە ناوچەی "حەویجە بەدر" لە رەققە بۆ رێگری لە گەیشتنی ئاو بە
ماڵەکانی هاووڵاتیان.
عیراق لەبەردەم ساڵێکی زۆر تێرئاودایە
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە لەسەر عیراق د. نەجم تارش دڵنیایی دەدات وڵاتەکە لەبەردەم مەترسیی لافاوی گشتیدا نییە، چونکە بەنداوەکانی حەدیسە، حەبانییە و رەزازە بۆشاییەکی گەورەی گلدانەوەیان تێدایە کە لە 15 ملیار مەترسێجا زیاترە، ئەم توانایەش بە تەواوی بەسە بۆ گلدانەوەى ئەو تەوژمە گەورەیەی ئاو کە لە سوریا و تورکیاوە دێت.
هاوکات ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە هۆڕەکانی باشووری عیراق بۆشاییەکی یەکجار زۆریان تێدایە و دەتوانن ئەو لێشاوە زیادەى ئاو لە خۆبگرن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ژیاندنەوەی سروشت و ژینگەی هۆڕەکان.
د. نەجم تارش دەشڵێت: عیراق لەبەردەم ساڵێکی لافاودا نییە، بەڵکو لەبەردەم ساڵێکی زۆر تێرئاودایە، کە سوودی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی دەگەیەنێت.
چۆن روویدا؟
ئەم لافاوەش دواى ئەوە هات، کە ئاستی ئاوی بەنداوی فورات گەیشتە %97 ی توانای خۆی بەهۆی بارانبارینی زۆر و زیادبوونی کتوپڕی ئاوی هاتوو لە لایەنی تورکیاوە، دوای ئەوەی تورکیا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بەنداوی ئەتاتورکی بۆ کەمکردنەوەی پەستانی ئاو بەهۆی توانەوەی بەفر یان رێکاری تەکنیکی تایبەت بە بەنداوەکان کردەوە، ئەمەش وایکرد وەزارەتی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتیی بەنداوەکە، ئامادەباشی بگەیەننە بەرزترین ئاست و پێنج دەروازە بۆ بەردانەوەی ئاو بکەنەوە و ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوى رووبارەکە بە بڕی زیاتر لە دوو مەتر و داخستنی "پردی مەنسوور" (پردی کۆنی رەققە)، وەک رێکارێکی خۆپارێزی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

