riklam

رێگەیەکی نوێ بۆ لەناوبردنی ڤایرۆس دەدۆزرێتەوە

جیهان 11:17 PM - 2026-05-27
ڤایرۆس ئاژانسەکان

ڤایرۆس

جیهانى

زانایان ڕێگەیەکی نوێیان بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسە مەترسیدارەکان داهێناوە، کە تەنها بە "دەنگ" و بەبێ هیچ دەرمانێک،لەڕێی شەپۆلە دەنگییەکانەوە وا لە ڤایرۆسەکە دەکەن بلەرزێت تا لە ناوەوە دەتەقێتەوە.

ئەم رێگەیەش تیۆرێکی پزیشکی نییە، بەڵکو ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستیی نوێیە، کە لە گۆڤاری (Scientific Reports) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا زانایانی زانکۆی ساوپاولۆ لە بەرازیل ئاشکرایان کردووە، کە توانیویانە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لەناو ببەن بە بەکارهێنانی شەپۆلی "سۆنار" (Ultrasound)، بە هەمان ئەو تەکنەلۆژیایەی، کە لە ئامێرەکانی سۆناری نەخۆشخانەکاندا بەکاردێت.

ئەم دۆزینەوەیەش لە ناوەندە پزیشکییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، چونکە دەرگایەکی نوێ بۆ داهاتووی پزیشکی دەکاتەوە، بەهۆی خاڵێکی زۆر گرنگەوە، چونکە پێشتر کێشەی گەورەی پزیشکی لەگەڵ ڤایرۆسەکاندا، "گۆڕانی بەردەوامی جینی" (Mutation) بوو، کە دەبووە هۆی ئەوەی دەرمان و ڤاکسینەکان دوای ماوەیەک کاراییان نەمێنێت، بەڵام لەم بیرۆکە بلیمەتانەیەدا، زانایان هێرش ناکەنە سەر جینەکان یان پرۆتینەکان، بەڵکو هێرش دەکەنەسەر "شێوەی فیزیکی" خودی ڤایرۆسەکە.

ئەمەش بەو مانایەیە، کە تەنانەت ئەگەر ڤایرۆسەکە گۆڕانی جینی بەسەردا بێت، هێشتا بەرامبەر ئەم لەرینەوانە لاواز دەبێت، چونکە شێوەی دەرەوەی زۆر ناگۆڕێت. بەمەش ئەم جۆرە چارەسەرە بەرامبەر هەموو جۆرە گۆڕاوە (سلالە) نوێیەکانی ڤایرۆسەکە کاریگەر دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا لە سەرەتادایە و تاقیکردنەوەکان تەنها لە ناو تاقیگەدا (In vitro) ئەنجامدراون و هێشتا لەسەر مرۆڤ یان ئاژەڵ تاقینەکراونەتەوە کاتێکی زۆری دەوێت تا دەگاتە نەخۆشخانەکان، بەڵام ئەگەر بە رەسمیی پەسەند بکرێت، دەکرێت داهاتووی پزیشکی بۆ هەمیشە بگۆڕێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket