بۆ یەكەمجار كەشتیوانێكی چینی ماوەی ساڵێك لەبۆشایی ئاسماندا دەمێنێتەوە
جیهان 11:39 AM - 2026-05-24
ڕۆیتەرز
کەشتیوانانی چین ژو یانگژو، ژانگ ژیوان و لی جیاینگ
بڕیارە چین ئەركێكی نوێ بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی تیانگۆنگ دەستپێبكات، پێشبینیش دەكرێت كەشتیوانێك بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو لەخولگەی ئاسمانیدا بمێنێتەوە، ئەمەش درێژترین ئەركی بۆشایی ئاسمانە لەمێژووی وڵاتەكەدا.
بڕیارە سەعات 11:08 دەقیقەی ئەمڕۆ 24ی 5ی 2026، ئەركی شێنژو-23 لەسەر موشەكێكی Long March-2F Y23 لە سەنتەری هەڵدانی مانگە دەستكردەكانی جیوكوان لەباكووری رۆژئاوای چین دەستپێبكات.
تیمەكە سێ كەسین، كەبریتین لە لی جیاینگ پسپۆڕی باری سوودبەخش كەدەبێتە یەكەم كەشتیوانی ئاسمانی لەهۆنگ كۆنگەوە بەشداری لەئەركێكی بۆشایی ئاسمانی چینیدا بكات، ئەندامەكانی دیكە بریتین لەفەرماندە ژو یانگژو و فڕۆكەوان ژانگ یوانژی كە هەردووكیان ئەندامی فەیلەقی ئاسمانی سوپای رزگاری گەلن.
بەپێی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چین، كەشتیوانێك بۆ ماوەی ساڵێك لەكەشتی تیانگۆنگدا دەمێنێتەوە، ئەمەش بەپێی پێشكەوتنی ئەركەكە، ئەركە درێژخایەنەكە بە مەبەستی پشتگیریكردنە لەتوێژینەوەكان لەسەر كاریگەرییە درێژخایەنەكانی فڕینی بۆشایی ئاسمان لەسەر جەستەی مرۆڤ، لەوانە بەركەوتنی تیشك، لەدەستدانی چڕی ئێسك و فشاری دەرونی.
فراوانبوونی هەوڵەكانی چین بۆ گەیشتن بە بۆشایی ئاسمان لە كاتێكدایە، كە كێبڕكێی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر گەیشتنە سەر مانگ لەداهاتوودا چڕتر دەبێتەوە، پەكین ئامانجی ئەوەیە پێش ساڵی 2030 نیشتنەوەی تیمی سەر مانگ ئەنجام بدات و تا ساڵی 2035 بنكەیەكی هەمیشەیی مانگ لەگەڵ رووسیا دابمەزرێنێت.
لەلایەكی دیكەوە، ناسا لەژێر پڕۆگرامی ئارتمیسدا، لە ساڵی 2028 دا دەیەوێت تیمێك بنێرێتە سەر مانگ، سەرەتای ئەمساڵ چوار كەشتیوانی ناسا لەكاتی ئەركی ئارتەمیس دووەمدا گەشتێكی مێژووییان بەدەوری مانگدا تەواوكردووە.
چین تا ئێستا تەنها رۆبۆتی بۆ سەر مانگ ناردووە، بەڵام پێشكەوتنە خێراكانی لەبواری تەكنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان زیاتر سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی راكێشاوە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024 چین بووە یەكەم وڵات كە نموونەی مانگی لە دیوی دووری مانگەوە وەرگرتەوە.
میدیاكانی چین سەرەڕای ئەوەش بڵاویانكردەوە، كە زانایان تاقیكردنەوەیەك ئەنجام دەدەن كە وەك یەكەم تاقیكردنەوەی "كۆرپەی دەستكرد" لە جیهاندا لەبۆشایی ئاسمان وەسفكراوە، بە بەكارهێنانی نمونەی خانە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ كەسەرەتای ئەم مانگە بۆ تیانگۆنگ نێردراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەمانەوەی درێژخایەن و زاوزێی مرۆڤ لەژینگەكانی بۆشایی ئاسمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

