هێرشكرایە سەر زانكۆی شێڤچێنكۆو رووسیاش داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكات
جیهان 06:55 PM - 2026-05-22
ميدياكان
هێرشی هێزەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر زانكۆی شێڤچێنكۆ
دوای هێرشی هێزەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر زانكۆی شێڤچێنكۆ لە ستارۆبێلسك-ی ناوچەی لۆهانسك، رووسیا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات
میدیاكانی رووسیا رایانگەیاند: كە 35 كەس بوونەتە قوربانی هێرشەكەی ئۆكرانیا بۆ سەر زانكۆی شێڤچێنكۆ و پێشبینیش دەكرێت 18 كەس، لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەكاندا مابێتنەوە.
هاوكات لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش كە ئەمڕۆ 22ی 5ی 2026، بەڕێوەچوو، ڤلادمیر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رێنمایی داوەتە وەزارەتی بەرگریی بۆ ئامادەكردنی پلانێك بە مەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشەكە، كە بە "تیرۆریستی" وەسفی كردووەو راشیگەیاندووە: كە هێرشەكە بووەتەهۆی كوژرانی لانیكەم شەش كەس و برینداربوونی منداڵان،
لەلایەكی دیكەوە ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت: زانكۆكە لەڕاستیدا گۆڕدراوە بۆ بارەگای هێزە رووسییەكان.
جێی ئاماژەیە، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە رووسیا بڵاوی كردوونەتەوە، وێرانییەكی زۆرو ئۆپەراسیۆنی لابردنی پاشماوەی بیناكە نیشاندەدەن، بەڵام هیچ منداڵێكی رزگاركراو یان خێزانی منداڵەكان، یاخود كەلوپەلی خوێندن و شتی لەو شێوەیەی تێدا دەرناكەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

