پاكستان ههوڵهكانی بۆ هێوركردنهوهی ئاڵۆزییهكانی نێوان ئەمریکا و ئێران چڕتر دهكاتهوه
جیهان 11:45 AM - 2026-05-22
رۆیتەرز
وەزیری ناوخۆی پاکستانە لە ئێرانە
پاکستان جووڵە
دیپلۆماسییەکانی بە ئاراستەی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران چڕتر
کردووەتەوە، ئەم هەوڵانەش بە مەبەستی پاراستنی ئەو ئاگربەستەیە کە لە ناوچەکەدا
هەیە، تا ڕێگری بکرێت لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ کە ڕەنگە لێکەوتەکانی لە سنووری
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەڕێت.
نێوەندگیریی ئیسلام ئاباد و کەمبوونەوەی ناكۆكییەكان
سەرچاوە
ئاگادارەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە دوایین پێشنیاری ئەمریکا، کە لە ڕێگەی
پاکستانەوە گەیەنراوەتە تاران، بووەتە هۆی کەمکردنەوەی بەشێک لە خاڵە ناکۆکەکانی
نێوان هەردوولا. بەڵام لە هەمان کاتدا، سەرچاوە ئێرانییەکان پێیان وایە کە
پڕکردنەوەی کەلێنی نێوانیان هێشتا پێویستی بەوەیە واشنتن لە بژاردەی سەربازی و
پەرپێدانی شەڕ پاشەکشە بکات.
لهم چوارچێوهیهدا،
وهزیری ناوخۆی پاكستان بۆ دووهمجار له ماوهی كهمتر لە ههفتهیهكدا سهردانی
تارانی كردهوه و لهگهڵ مهسعود پزیشكیان، سهرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە
و چهندین لێپرسراوی باڵای ئهمنی و سهربازی
كۆبووەوه.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە
ناوبراو پەیامێکی یەکلاکەرەوەی پێبووە بۆ ڕێگریکردن لە هەرەسھێنانی ئاگربەستەکە.
ڕێککەوتنەکە ئاستەنگی لەبەردەمدایە
سەرەڕای
بەردەوامیی گۆڕینەوەی پەیامەکان، بەڵام دۆسیەکانی وەک: پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران و
رادەستكردنی بە ئەمریكا و كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز لەلایەن تارانەوە، هێشتا
لەنێوان خاڵە هەڵپەسێردراوەكاندا ماونەتەوە.
هاوكات دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتۆن لە كۆتاییدا دەست بەسەر یۆرانیۆمی
پیتێندراوی ئێراندا دەگرێت، هەرچەندە تاران رەتیدەكاتەوە ڕادەستی بكات.
لای خۆیەوە،
ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی كردەوە كە سەپاندنی هەر جۆرە باجێك لە
گەرووی هورمزدا نایاساییە و ڕێگر دەبێت لە هەر ڕێككەوتنێكی دیپلۆماسی.
ڕوبیۆ ئاماژەی
بە پێشكەوتنی هەندێك لایەنی گفتوگۆكان كرد بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ، بەڵام هۆشداری
دا لەوەی كە هێشتا ناتوانرێت زۆر گەشبین بن.
لە لایەكی
دیكەوە، سەرچاوە ئێرانییەكان ڕایانگەیاندووە كە ڕێبەری وڵاتەكەیان فەرمانی داوە بە
هێشتنەوەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەكە لە ناوخۆی ئێراندا.
هۆشدارییەکانی ترەمپ و کاردانەوەی ئێران
لەسەر ئاستی
لێدوانەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران
گەیشتوونەتە "قۆناغی کۆتایی"، بەڵام هۆشداریشی دا کە ئەگەر لە چوارچێوەی
کاتێکی دیاریکراودا ڕێککەوتن نەکرێت، ئەوا هێرشە سەربازییەکان دەستپێدەکەنەوە.
لەلای خۆیەوە،
ئێران هۆشداری دا کە ڕووبەڕووی هەر هێرشێک دەبنەوە کە بکرێتە سەر وڵاتەکەیان،لەو بارەیەوە عەباس عراقچی رایگەیاند: بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ ئامادەین،
هەروەک چۆن بۆ ئاشتیش ئامادەین، هاوکات ئەمیر حاتەمی فەرماندەى گشتیى سوپای ئێران
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان رایگەیاند: سوپا
بەتەواوی ئامادەیە بۆ هەر وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشیمانکەرەوە کە شایستەی کۆماری
ئیسلامی ئێران بێت بۆ هەر هەڕەشەیەک، دەستدرێژییەک، یان کردەیەکی
"سەرگەردانانە" کە لە دژی وڵاتەکەیان بکرێت.
دەنگدان بەپرۆژە بڕیاری سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک دوادەخرێت
ئەمڕۆ
22ی5ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە
سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ بەرپاکردنی جەنگ هەڵوەشاندەوە،
هۆکارەکەشی بۆ ناکۆکییە ناوخۆییەکانی پارتی کۆماری دەگەڕێتەوە.
بەپێی
هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز" کە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی
ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سەرکردایەتی پارتی کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
بڕیاریداوە ئەو دەنگدانە هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربوو لەسەر پڕۆژەیاسای
دەسەڵاتەکانی جەنگ ئەنجام بدرێت.
بەپێی
زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە، هۆکاری دواخستنی دەنگدانەکە بۆ دوورکەوتنەوە بووە لە
ئەگەری دابەشبوونی ئەندامانی پارتی کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەوپێیەی پێشتر
سێ ئەندامی کۆمارییەکان پشتگیری خۆیان بۆ پرۆژە یاساکە دەربڕی بوو، دەنگیان
خستبووە پاڵ دیموکراتەکان.
ئەمەش
لەکاتێکدایە،دوای 39 رۆژ لە جەنگ، رۆژی 11ی4ی2026 لێپرسراوانی باڵای ئهمریكا و
ئێران گهیشتنه ئیسلام ئابادی پایتهختی پاكستان بۆ دانوستان بهئامانجی
كۆتاییهێنان به ململانێی نێوانیان، بەڵام رۆژی دواتر شکستی دانوستانەکان
راگەیەندراو، هەردوو وڵات لەسەر گەروی هورمز و پیتاندنی یۆرانیۆم و چەند پرسێکی
دیکە لە ناکۆکی قوڵدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

