riklam

نزیکەى هەزار خێزان لە ئاوارەکانى عەفرین بۆ زێدى خۆیان گەڕانەوە

کوردستان 04:46 PM - 2026-05-21
وێنەیەکى کاروانەکە ANHA

وێنەیەکى کاروانەکە

رۆژئاڤا

ئەمڕۆ کاروانێکى دیکەى ئاوارەکانى عەفرین کە نزیکەى هەزار خێزان بوون گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان و کاروانى دیکەش سەرقاڵى ئامادەکارین بۆ گەڕانەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی ئایاری 2026، کاروانێکی نوێ کە نزیکەی هەزار خێزانی ئاوارەبووى خەڵکی عەفرین بوون، کە لە شارەکانی قامیشلۆ، عامودا و دێریک لە رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ بوون، بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن.

ئەم خێزانانە چەند رۆژێک پێشتر دەستیان بە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەیان کردبوو و رۆژی پێشتر لە یاریگای 12ی ئازار لە قامیشلۆ کۆبونەوە و دەستیان بە گەشتەکەیان کرد بۆ گەڕانەوە بۆعەفرینى زێدى خۆیان.

ئەم گەڕانەوەیە بۆ عەفرین لە چوارچێوەی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا دێت، کە ئامانجی ئاسانکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ ماڵ و زەوییەکانیانە.

ئەمە شەشەمین کاروانە کە لە جزیرە و کۆبانێوە دەگەڕێنەوە، هاوکات کاروانى دیکە کە لە هەزاران کەس پێکهاتوون ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوە لە ماوەی داهاتوودا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket