riklam

زانایەک ئاوی پاک لە هەوا بەرهەمدەهێنێت

جیهان 03:18 PM - 2026-05-21
وێنەیەکى ئامێرەکە reden.nl

وێنەیەکى ئامێرەکە

جیهانى

زانایەکى بوارى کیمیا تەکنەلۆژیایەکى نوێى پەرەپێدا، کە دەتوانرێت بەهۆیەوە ئاوی پاک لە هەوا بەرهەمبهێنێت.

لە دەستکەوتێکی زانستیدا زانای کیمیا Omar Yaghi توانیویەتی تەکنەلۆژیایەکی نوێ پەرەپێبدات کە دەتوانێت بە هێزی خۆر ئاوی پاک لە هەوا بەرهەمبهێنێت، ئەوەش لە کاتێکدا کە جیهان رووبەڕووی کێشەی کەمی ئاو بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم ئامێرە زیرەکە پێویستی بە شێداریی بەرزی هەوا نییە و دەتوانێت لە ناوچە وشک و بیابانییەکانیش کاربکات، تەنانەت ئەگەر رێژەی شێداریی هەوا کەمتر لە 20٪ بێت.

سیستەمەکە بە شێوەیەک کاردەکات کە هەڵمی ئاو لە هەوا کۆدەکاتەوە، دواتر بە بەکارهێنانی گەرمای خۆر ئەو هەڵمە دەگۆڕێت بۆ ئاوی پاکی گونجاو بۆ خواردنەوە، بێ ئەوەى پێویستی بە کارەبای زۆر هەبێت.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket