حکومەتی نوێی عیراق چۆن خۆی لە قەیرانەكان رزگاردەكات؟
عیراق 12:53 PM - 2026-05-20
PUKMEDIA
حکومەتی نوێی عیراق
رووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە داراییەکان، یەکەمین و قورسترین تاقیکردنەوەی بەردەم کابینەی نوێی حکومەتی عیراقە، لەکاتێکدا وڵات بەتەواوی پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، داخستنی گەرووی هورمز کە شادەماری هەناردەکردنی نەوتی عیراقە، وڵاتی تووشی شۆکێکی گەورە کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە چارەسەركردنی كێشە ئەمنی و سیاسی و سەروەرییەكان، حكومەتی عیراق رووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی قورس دەكاتەوە.
كێشەكانی بەردەم حكومەتی نوێ
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند: حكومەتی نوێی عیراق رووبەڕووی كۆمەڵێك ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، هۆكارەكەشی بۆ كەڵەكەبوونی كۆمەڵێك كێشە و ئاستەنگی حكومەتەكانی پێشوو، ئەو دۆخەی لە ناوچەكەدا هەیە، دەگەڕێتەوە. وتیشی: عیراق نەیتوانیوە تائێستا لە كۆمەڵێك پرسی گرنگ رزگاری ببێت، لەوانەش پرسی ئەمنی، چونكە كێشەی كۆمەڵێك گروپی چەكدار هەیە، كە بۆتە هۆی بێ متمانەیی عیراق لەلای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانی، هەروەها لەگەڵ ناوخۆشدا، کە ئەمە كاریگەریی زۆر لەسەر پرۆسەی ئابووریی و وەبەرهێنان هەبووە و وڵاتە گەورەكانیش نەیانتوانیوە بەهۆی ئەم كێشەیەوە وەک پێویست لە عیراق وەبەرهێنان و چالاكیی بازرگانی بكەن، هەروەها لەڕووی سەروەرییەوە بە بەردەوامی لە عیراق كۆمەڵێك ئۆپەراسیۆن لەلایەن وڵاتانەوە ئەنجامدەدرێن، زۆرجار ئاسمانی عیراق و خاكی عیراق دەبەزێنرێن و پارێزراو نییە، خاڵێكی تر ئەو كێشە ئابووریانەیە كە رووبەڕووی حكومەتی نوێی عیراق دەبێتەوە بەتایبەتی لە مووچەی فەرمانبەراندا، چونكە بەشێكی زۆری داهات، كە لە كەرتی نەوتەوە دەستی دەكەوێت، بۆ مووچەی فەرمانبەران دەڕوات، بۆیە پێویستە بۆ چارەسەركردنی بەشێكی ئەو كێشانە، حكومەتی نوێی عیراق كێشەكانی ناوخۆ چارەسەربكات. هەروەها پێیوایە ئەو كارنامەیەی حكومەتی نوێ بڵاویكردووەتەوە، ئەگەر وەك خۆی جێبەجێبكرێت، عیراق دەتوانێت لە ماوەی ئەم حكومەتە نوێیەدا بەشێكی زۆری كێشە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەكانی چارەسەربكات.
هەرێم کەمال ئاغا: هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، هەرێم كەمال ئاغا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو رێككەوتنەی لەنێوان حكومەتی عیراق و هەرێمدا هەیە، رێككەوتنێكی زۆرباشە، بەهۆی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی عیراقەوە داهات زیادیكردووە، هەروەها هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت، ئەگەر هەر كێشەیەكیش لە داهاتوودا دروستببێت، ئەوا رووبەڕووی هەموو عیراق دەبێتەوە، نەك تەنیا هەرێمی كوردستان.
عیراق تووشی گرفتی گەورە دەبێت؟
لەلایەن خۆشیەوە، شیروان میرزا ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرا راگەیاند: جارێ قەیرانی گەرووی هورمز چارەسەرنەبووە، ئەمەش بۆتەهۆی ئەوەی 90 ٪ی هەناردەی نەوتی عیراق كەمببێتەوە، چونكە لە مانگی چواردا عیراق نزیكەی نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە، بەراورد بە مانگەكانی پێشوو، كە زیاتر لە 90 ملیۆن بەرمیل بووە، بۆیە ئەمە گرفتی گەورە بۆ دارایی عیراق دروستدەكات. هەروەها بەهۆی شەڕەوە داهاتی نانەوتیش كەمیكردووە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی رەنگە عیراق دووچاری گرفتی گەورە ببێت لە بابەتی داهاتدا، چ داهاتی نەوتی و چ داهاتی نانەوتی، چونكە تائێستا هیچ دەرچەیەكی باش بۆ هەناردەی نەوت نەدۆزاروەتەوە، كە ببێتە جێگرەوەی گەرووی هورمز.
یەدەگی دراوی عیراق
وتیشی: پێویستە حكومەتی عیراق لەگەڵ ئەمریكا بگاتە رێككەوتنێكی باش بۆئەوەی ئەو پارەی نەوتەی لەو وڵاتە ماوە و هی فرۆشتنی نەوتی مانگەكانی پێشووترە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە، بیگەڕێنێتەوە بۆ عیراق. هەروەها پێویستە عیراق بزانێت لە چی كاتێكدا دەست دەبات بۆ یەدەگی ئەو پارەیەی هەیەتی و چۆن رووبەڕووی كێشەی مووچە دەبێتەوە؟ چۆن پارەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان پەیدادەكات؟ خاڵێكی تریش بابەتی دۆلارە، ئایا حكومەتی نوێ بیر لە رێگەچارەیەك دەكاتەوە بۆ ئەوەی لانیكەم نرخی دۆلار لە بازاڕ و لە بانكی ناوەندی نزیكبێت لە یەكەوە، ئەمانە هەمووی ئاستەنگی بەردەم حكومەتەكەی عەلی زەیدی-ین، بەڵام بەهۆی ئەوەی زەیدی پێشتر بانكی هەبووە و هەم كەسایەتییەكی بازرگانیشە، بۆیە پێشبینی دەكەم لەگەڵ ئەمریكا هەندێك لێكتێگەیشتنی باشی هەبێت لەچاو حكومەتی پێشتر، بەڵام ئەگەر شەڕ بەردەوامبێت، ناتوانێت بە ئاسانی بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا زاڵ بێت.
شیروان میرزا پێیوایە لە حاڵەتی كۆتاییهاتنی شەڕ و كردنەوەی گەرووی هورمزدا، پێدەچێت حكومەتی نوێی عیراق بەرنامەی باشتری هەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكان و تێپەڕاندنی ئەو گرفتانەی ئێستا لەبەردەم ئابووریی عیراقدا هەن.
PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

