riklam

جەنگەکان نرخى نەوتیان بەبەرزى هێشتوەتەوە

جیهان 09:45 AM - 2026-05-20
نرخى نەوت PUKMEDIA

نرخى نەوت

نرخی نەوت

نرخى ئەمڕۆى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا نزمبوونەوەى بەخۆوە بینى، هەرچەند بەراورد بە کاتى پێش دەستپێکى جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران و داخستنی گەروی هورمز نرخەکان هەر بە بەرزى ماونەتەوە، بەجۆرێک نرخەکان بۆ هەر بەرمیلێک بەراورد بە پێش جەنگەکە زیاتر لە 40 دۆلار بەرزترە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی5ی2026، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا نزمبوونەوەى بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەک  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە بڕى 110.62 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی خاوى تەکساس بە بڕى 103.60 دۆلار مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

نرخى نەوتى خاوى برێنت بە رێژەى 1.06% نزمبوەتەوە و نرخى نەوتى خاوى تەکساس-یش بە رێژەى 1.10% نزمبوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێش جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران و داخستنی گەروی هورمز، نرخی بەرمیلێک نەوتى برێنت و نەوتی خاوى تەکساس-یش لە خوار 70 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرا، بەڵام دواى ئەو جەنگەکە لە 28ى2ى2026 روویدا نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینى و ئێستا ئەگەرچى بەراورد بە هەندێک کاتى جەنگ نرخەکان دابەزیووە، بەڵام هێشتا بەراورد بە پێش جەنگ نرخەکەى هەر بەبەرزى ماوەتەوە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket