سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه: رێگرده‌بین له‌مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه
کوردستان 11:07 AM - 2026-05-18
تایبەت
وێنەیەکى چیاى گۆیژە
چیای گۆیژه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دایه و سه‌رپه‌رشتیاری
دارستانی چیای گۆیژه‌ش چه‌ند پێشنیار و چاره‌سه‌رێك بۆ سه‌لامه‌تی دارستانه‌كه ده‌خاته‌ڕوو،
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
به‌ده‌نگمانه‌وه بێن".
دارستانی چیای گۆیژه‌ی سلێمانی كه رووبه‌ره‌كه‌ی 3 هه‌زار دۆنم زه‌وییه ئێستا به‌ره‌و وه‌رزی وشكبوونی گژوگیا ده‌ڕ‌ۆین و دروستبوونی ئاگر سه‌رهه‌ڵده‌دات،
سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه چه‌ند پێشنیاز و چاره‌سه‌رێك و پێداویستییه‌كانی
سه‌لامه‌تی دارستانه‌كه‌ی بۆ PUKMEDIA خسته‌ڕوو.
ره‌ئوف بایزئاغا سه‌رپه‌رشتیاری پڕ‌ۆژه‌ی دارستانی چیای گۆیژه به
وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
دارستانی گۆیژه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دایه، بۆیه پێویستمان به‌خزمه‌تگوزاری
و تیمی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ پاراستنی دارستانه‌كه.
راشیگه‌یاند: پڕ‌ۆژه‌ی دارستانی گۆیژه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 3 هه‌زار
دۆنم زه‌وییه، به‌هۆی سه‌ختیی شوێنه‌كه و نه‌بوونی رێگای پێویست له‌كاتێكدا كه
ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه رێگریی گه‌وره له‌به‌رده‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیدا
دروستده‌بێت، چونكه تیمه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی رێگای گونجاو ناتوانن ئۆتۆمبێلی
ئاگركوژێنه‌وه هه‌تا سه‌ره‌وه و قوڵایی دارستانه‌كه ببه‌ن.
ره‌ئوف بایزئاغا سه‌رپه‌رشتیاری پڕ‌ۆژه‌ی دارستانی گۆیژه، چه‌ند
خاڵێكی سه‌ره‌كی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و كه‌مكوڕ‌ی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وانیش نه‌بوونی
په‌رژین و چاودێرییه هه‌روه‌ها وتیشی: په‌رژین و ده‌رگاكانی په‌رژینه‌كه شكاون،
ئه‌مه‌ش وایكردووه هاووڵاتییه‌كی زۆر به‌بێ سه‌رپه‌رشتی بچنه ژووره‌وه و
ناوچه‌كه پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ی به‌چاودێریی به‌رده‌وام و پۆلیس هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی
له‌مه‌ترسی ئاگركه‌تنه‌وه بپارێزرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: شوێنی مه‌قه‌ڵییه‌كان زۆر نزیكن له گژوگیا
و په‌رژینه‌كه‌وه و له وه‌رزی وشكبوونی گژوگیادا، كاتێك گه‌شتیاران
ئاگرده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ری پریشكی ئاگر بۆ پووش و گیا وشكبووه‌كه زۆره و مه‌ترسی
ئاگر كه‌وتنه‌وه دروستده‌كات.
ناوبراو چه‌ند پێشنیاز و رێگاچاره‌یه‌كی بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه
سروشتییه گرنگه‌ی شاری سلێمانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
به‌ده‌نگیانه‌وه بچن و پێویسته له وه‌رزی گژوگیادا، ته‌نكه‌ری ئاو و ئۆتۆمبێلی
ئاگركوژێنه‌وه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌وێ جێگیر بكرێن، هاوكات شه‌قامه‌كان
فراوان بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی
بتوانن ئۆتۆمبێلی ئاگر گوژێنه‌وه ببه‌نه ناو قوڵایی و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دارستانه‌كه‌ی
گۆیژه.
وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ستراتیژیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد: پێشنیار ده‌كه‌ین
كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ئاو له به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی گۆیژه دروست بكرێت و له رێگه‌ی
تۆڕ‌ێكی بۆری ئاسنه‌وه دابه‌شی دارستانه‌كه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌ر ئاگرێكدا به‌خێرایی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌كاربهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

