عیراق یان هه‌رێم؛ كامیان به‌ره‌و میدیای دامه‌زراوه‌یی ده‌چێت ؟
کوردستان 05:29 PM - 2026-05-17
PUKMEDIA
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق و هەرێمی کوردستان
له‌نێوان ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، پرسیاره هه‌ره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌عیراق یان هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دامه‌زراندنی حوكمڕ‌انییه‌كی دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێت، له‌م راپۆرته‌دا ته‌نها باس له‌ده‌ستاو ده‌ستكردنی میدیایی حكومی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌راوردی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كاتێك حكومه‌تێكی نوێ له‌هه‌ردوولا پێكدێت، له‌مه‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه عیراق یان هه‌رێم ؛ به‌ره‌و حكومڕ‌انی دیموكراسی هه‌نگاوده‌نێت ؟
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
دوای ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق له‌لایه‌ن د.له‌تیف ره‌شید-ه‌وه بۆ نزار ئامێدی، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكۆماری راده‌ستی سه‌رۆككۆماری نوێ كرا، به‌ڵام ته‌واوی هه‌واڵه‌كانی سه‌رۆككۆماری پێشوو له‌ماڵپه‌ڕ‌ه‌كه‌دا مایه‌وه و سه‌رۆكیش له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی درێژه‌ی به‌كاره‌كانی پێشووی سه‌رۆككۆماردا، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان، دۆخێكی ته‌واو جیاواز هه‌یه،چونكه كاتێك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2019 ده‌ستبه‌كار بوو، نه‌ماڵپه‌ڕ‌ی ره‌سمی نا باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی راده‌ست نه‌كرا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت ماڵپه‌ڕ‌ی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌واڵێكی سه‌رۆكی پێشووی تێدا نییه، بۆیه دوای پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2005"، ئه‌م پرسه له‌هه‌رێمی كوردستان هێنده‌ی به‌ره‌و نادیموكراسی چووه، هێنده به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاوی نه‌ناوه‌و فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان به دامه‌زراوه‌یی نه‌كراون.
میدیای حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم
ماڵپه‌ڕ‌ه ره‌سمییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری ژینگه و نه‌وت راده‌ستی لێپرسراوه نوێكان كران و هیچ هه‌واڵێكی پێشووش نه‌سڕ‌درانه‌وه، به‌مه‌ش مۆدێلێكی نوێی ده‌ستاوده‌ستی ئاشتی له‌عیراقی نوێ هاته كایه‌وه، كه‌تائێستاش له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه.
دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له رۆژی 14ی5ی2026 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرا‌و ده‌ستبه‌كار بوون، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆیدا راكێشا، ئه‌وه‌بوو كه ماڵپه‌ڕ‌ه ره‌سمییه‌كان راده‌ستی لێپرسراوی نوێ كران، هه‌ر زوو نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌كی هه‌واڵه‌كانی پێشوو، هه‌واڵی راده‌ستكردنی پۆسته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، دواتریش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یه‌كه‌م وتاری سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی بڵاوكرده‌وه، كه هیچ گۆڕ‌انكارییه‌كی له‌كاره‌كانی ماڵپه‌ڕ‌ه‌كه نه‌كردو وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمی وڵات كاریكرد.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجیش بوو، دواین وتاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی بڵاو كرده‌وه‌و لایه‌نه گرنگه‌كانی وتاره‌كه‌شی به‌چه‌ند به‌شێك دابه‌زاند.
هاوكات، ماڵپه‌ڕ‌ه‌كان وه‌زاره‌تی ژینگه و نه‌وت، به‌بێ ده‌ستكاری راده‌ستی وه‌زیری نوێ كران و هیچ گۆڕ‌انكارییه‌كیشیان تێدا نه‌كراو درێژه‌پێده‌ی كاری پێشووبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بیندرێت ته‌واو جیاوازه‌و ئه‌م به دامه‌زراوه‌یی نه‌كردنه‌ی داموده‌زگاكان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆختر بووه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ‌ی پێشووی حكومه‌ت له‌گۆشه‌یه‌كدا ئه‌رشیف كرا‌و هیچ ئاسه‌وارێكی له‌به‌رچاو نه‌ما، هاوكات فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و ماڵپه‌ڕ‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، بووه‌ته ته‌نها مینبه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه
له‌و باره‌یه‌شه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، "ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێم رووده‌دات ته‌واو دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌دیموكراسی و به‌دامه‌زراوه‌یی حكومه‌ت، چونكه میدیا و ماڵپه‌ڕ‌ه ره‌سمییه‌كانی حكومه‌ت به‌حزبی و كه‌سی كراون و هیچ نیشانه‌یه‌كی به دامه‌زراوه‌ییان تێیاندا نابینرێت"، ئه‌مه‌ش به‌شێكی كه‌مه له‌و حكومڕانییه چه‌وته‌ی كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و یه‌كێتيی نيشتمانيی كوردستان، هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

