riklam

هەڵبژاردەی ئێران بە هاواری (شکۆی وڵات)ەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت

جیهان 02:36 PM - 2026-05-14
تیپى تۆپى پێى ئێران caspianpost

تیپى تۆپى پێى ئێران

وەرزش كۆماری ئیسلامی ئێران

مەیدانی ئینقیلاب لە پایتەختی ئێران شایەتحاڵی ئاهەنگێکی جەماوەریی گەورە بوو بۆ ماڵئاواییکردن لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، کە خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 کە بڕیارە لە 11ی حوزەیران تا 19ی تەممووزی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

هەزاران هاندەر بە دروشم و سروودی نیشتمانییەوە پێشوازییان لە یاریزانان و ستافی هونەریی هەڵبژاردەکە کرد و لە ئاهەنگەکەدا، یاریزانەکان بۆ یەکەمجار ئەو جلوبەرگە رەسمیەیان نمایش کرد، کە لە یارییەکانی مۆندیالدا دەیپۆشن، ئەمەش کاردانەوەی گەرمی هاندەرانی لێ کەوتەوە.

ئامادەکارییەکان و بەربەستەکان نیگەرانییەکی زۆر لەسەر ئاستی میدیایی و سیاسی سەبارەت بە گەشتی هەڵبژاردەکە بۆ ئەمریکا هەیە و مەترسی ئەوە دەکرێت بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، وەفدی هەڵبژاردەی ئێران لە کاتی چوونە ناو خاکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان، رووبەڕووی ئاستەنگی دیپلۆماتی یان کارگێڕی ببێتەوە.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket