riklam

نرخی نەوت دابەزی

جیهان 09:31 AM - 2026-05-13
نرخی نەوت دابەزی PUKMEDIA

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت

دوای بەڕێکەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ چین بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی وڵاتەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی5ی2026 نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا نرخەکەی بە بەرزی مابووەوە.

بەجۆرێک، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە  106دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 100 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 3% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دەستکەوتەکانی پێشوتری درێژکردەوە، لەگەڵ کاڵبونەوەی هیواکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوەش وایکرد ئاسۆی کردنەوەی گەروی هورمز لاواز ببێت، کە بەشێوەیەکی ئاسایی نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی نەوت و غازی سروشتی شل لە جیهاندا تێدەپەڕێت.

شەڕ لەگەڵ ئێران له‌ 28ی شوباتی ئه‌مساڵ دەستی پێکردووە و له‌ ئێستادا كاریگه‌ری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەمریکا کە گەورەترین ئابوری جیهانە، دروستكردووه‌، چونکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و ئابوریناسان و پێشبینی دەکەن لە چەند مانگی داهاتوودا کاریگەرییە لاوەکییەکان دەربکەون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket