سلێمانى.. زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتى چارەسەریان لە نەخۆشخانە حکومییەکان وەرگرتووە
کوردستان 11:30 AM - 2026-05-06
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
نەخۆشخانەى شار
بەپێی ئاماری رەسمیی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ مانگی نیسانی 2026، نەخۆشخانە
حکومییەکانی سلێمانی پێشوازییان لە دەیان هەزار نەخۆش کردووە و جگە لە پێشکەشکردنی
چارەسەری پزیشکیی سەرەتایی و راوێژکاری،
سەدان نەشتەرگەریی ئاڵۆز و ورد لەو مانگەدا ئەنجام دراون.
زیاتر لە 12 هەزار منداڵ لە مانگێکدا لە سلێمانی چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە
لە ماوەى مانگی نیساندا زیاتر لە 12
هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی "د. جەمال ئەحمەد رەشید" لە سلێمانى چارەسەری
پزیشکییان وەرگرتووە و تیمەکان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە
تەندروستییەکان.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی
تەندروستی سلێمانی لە ماوەى مانگى "نیسان"دا لە نەخۆشخانەی د.جەمال
ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاریدا 12 هەزار و 195 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی
راوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و هەزار و 410 منداڵیش
داخڵ كراون. و لە نەخۆشخانە خەوێنراون.
سەبارەت بە جۆرى نەخۆشییەکانیش بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بە ئەوەدا: 374 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 464
حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 584 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 165 منداڵ لە
بەشی بەدخۆراكی و 133 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 513 منداڵ لە
بەشی گەشەكردن بینراون و 177 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
سەبارەت بە ئامارى پشکنینى
تاقیگەیى بۆ مانگى "نیسان" لە ئامارەکەدا ئەوە هاتووە: لە نەخۆشخانەی
د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری حەوت هەزار و چوار پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 103 ئیكۆ و 386
سۆنەر ئەنجام دراوە و 765 تیشك گیراوە.
زیاتر لە 29 هەزار هاووڵاتیى سەردانى نەخۆشخانەى شاریان کردووە
لە ماوەى مانگی "نیسان"دا
زیاتر لە 29 هەزار هاووڵاتیى سەردانى "نەخۆشخانەى شار"یان لە سلێمانى
کردووە و چارەسەری
پێویستیان بۆ كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لە مانگى "نیسان"دا
29 هەزار و 543 هاووڵاتیى سەردانى "نەخۆشخانەى شار"یان کردووە و
لەو ژمارەیەش 23هەزار و 407 هاووڵاتیى
سەردانی بەشی فریاكەوتن و پێنج هەزار و 97 نەخۆش سەردانی بەشی "ئۆپی دی"
یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەش
هەزار و 162 نەخۆش داخڵ كراون و لەو ژمارەیەش هەزار و 999 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن
و 961 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 813 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 561 نەخۆش لە
بەشی نەشتەرگەری و 528 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
سەبارەت بە ئامارى
نەشتەرگەرییەکانى نەخۆشخانەى شار بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار هەزار و 88
نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كە 407 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 128 نەشتەرگەری
قەستەرە و 84 شەبەكە و باڵۆن و 47 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بە
ئەوەش دراوە: هەر لە مانگی نیساندا لە نەخۆشخانەی شار 48هەزار و 862 شیكاری
تاقیگەیی و دوو هەزار و 877 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 11 هەزار و 409 تیشك و 250
ئیكۆ و 4 هەزار و 675 سۆنەر و 685
چارەسەری سروشتی كراوە.
نزیکەى دوو هەزار هاووڵاتیى چارەسەریان بۆ کراوە
لە مانگی نیساندا، زیاتر لە هەزار و 700 هاووڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەی
سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانکاریی سلێمانییان کردووە و دەیان نەشتەرگەریی جۆراوجۆر
بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی
تەندروستی سلێمانی بۆ مانگی نیسان لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری هەزار
و 799 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا
روونکراوەتەوە: لە کۆى ئەو هاووڵاتییانەى سەردانى نەخۆشخانەى ناوبراویان کردووە
250 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و 42 كەس سەردانی بەشی راوێژكاری یان
كردووە و 507 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
ئاماژە بە ئەوەش دراوە: هەر لە
ماوەى مانگى نیساندا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 144 نەشتەرگەری
ئەنجام دراوە كە یەک نەشتەرگەری سەروگەورە و 135 نەشتەرگەری گەورە و هەشت
نەشتەرگەری ناوەند بووە، هەروەها 154 كەس داخڵ كراون و 32 یان لە بەشی سووتاوی و
122 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
زیاتر لە حەوت هەزار نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی شەهید د. ئاسۆیان کردووە
زیاتر لە حەوت هەزار نەخۆش لە مانگی نیساندا سەردانی نەخۆشخانەی شەهید
د. ئاسۆ-یان لە سلێمانی کردووە و لەو ماوەیەدا سەدان نەشتەرگەریی چاو و پشکنینی
پێشکەوتووی پزیشکی بۆ هاووڵاتیاین ئەنجام دراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی
تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی نیساندا لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ
نەخۆشیەكانی چاو لە سلێمانى حەوت هەزار و 795 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و راوێژكاری
بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەبارەت
بە نەخۆشخانەى ناوبراو لە مانگى رابردوودا 395 نەشتەرگەری گەورە و 266 نەشتەرگەری
بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3 هەزار و 172 پشكنینی پەستانی چاو و 676 ئۆ سی تی و
59 یاك لەیزەر و 213 پشكنینی گلێنە و 72 پشكنینی پانتایی بینین ئەنجام دراوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش
روونکراوەتەوە: لە مانگى رابردوودا دوو هەزار و شەش پشكنینی چاویلكە و 411 سۆنەری
چاو ئەنجام دراوە و 177 تیشك گیراوە و 510 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

