riklam

هاوژین عوسمان: دامەزراندن جیاکاری حکومەتی تۆختر کردووەتەوە

کوردستان 11:24 AM - 2026-05-05
جیاکاری حکومەت PUKMEDIA

جیاکاری حکومەت

تەندروستى

تا دێت نوسراوە نهێنییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن لە هەولێر و دهۆک و راگرتنی دامەزراندن لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستانیش دەڵێت: حکومەت جیاوازی لەنێوان ناوچەکاندا دەکات، لەکاتێکدا چەندینجار لە سلێمانی و هەڵەبجەوە نوسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، کە پێویستی زۆریان بە دامەزراندن هەیە بەتایبەت لە کەرتی تەندروستیدا، بەڵام نووسراوەکان رەتکراونەتەوە و لەبەرامبەردا بە نووسراوی نهێنی و دزی ژمارەیەک کارمەندی بۆ دهۆک دادەمەزراندووە.

هاوژین عوسمان سەرۆکی کارمەندانی تەندروستی کوردستان-لقی سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاشکرایە لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک دامەزراندن بە نهێنی ئەنجامدرا، ئەمەش بەهیچ جۆرێک رەوایەتیی تێدا نییە، دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆی ئەهلی لە پێش دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانەوە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی لەنێوان ناوچەکانیشدا بکرێت.

راشیگەیاند: چەندین جار لە سلێمانی و هەڵەبجەوە نوسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، کە پێویستی زۆریان بە دامەزراندن هەیە بەتایبەت لە کەرتی تەندروستیدا، بەڵام نووسراوەکان رەتکراونەتەوە و لەبەرامبەردا بە نووسراوی نهێنی و دزی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی بۆ دهۆک دادەمەزرێندراون، هەربۆیە داوا لە وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران دەکەم بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە، چونکە پێمان وایە ئەمە دزییە لە بودجە و قوتی خەڵک.

ئەمەش لەكاتێكدایە، جیاكاری لەنێوان پارێزگاكان، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، كەرتی تەندروستیشی گرتووەتەوە، بەشێوەیەك تاوەكو ئێستا پارێزگای هەڵەبجە بەشی چاودێری چڕی نییە و حكومەتی هەرێم بەبەهانەی راگرتنی دامەزراندن، ئامادە نییە كارمەندانی تەندروستی لەو سنوورە دابمەزرێنێت، بەڵام بەفەرمانی نهێنی 23 كارمەندی تەندروستی بۆ پارێزگای دهۆك دامەزراندووە.

هاوکات، رۆژی 11ی1ی2026 تەندروستی هەڵەبجە بە نووسراوێک داوای دامەزراندنی کارمەندی لە وەزارەتی تەندروستی کردووە، رۆژی 23ی2ی2026 وەزارەت بە نووسراوێک وەڵامی داونەتەوە کە دامەزراندن راگیراوە، بەڵام رۆژی 3ی3ی2026 بڕیاریداوە ژمارەیەک دەرچووی زانکی ئەمریکی لە دهۆک دابمەزرێنرێن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket