پەرلەمانتارێکی یەکێتی:هەفتەی داهاتوو دەنگ بە کابینەکەی زەیدی دەدرێت
عیراق 10:20 AM - 2026-05-05
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بەشێکی زۆری
کارنامەی حکومەتەکەی ئامادە کردووە و چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا
پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش ئاشکرای دەکات: هەفتەی
داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە کابینەکە ئەنجام دەدرێت.
رامیار حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
کارنامەی حکومەت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەگاتە
ئەنجومەنی نوێنەران، کە لەلایەن عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت ئامادە
کراوە و دواتر دەخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران.
راشیگەیاند: زۆرینەی پۆستەکان
یەکلایی کراوەتەوە، کوردیش چوار وەزارەتی بەردەکەوێت، کە چاوەڕوان دەکرێت
وەزارەتەکانی دەرەوە، ژینگە یان خوێندنی باڵا، داد، رێگاو بان، بەر کورد بکەوێت، لە
ئێستاشدا گفتوگۆ لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
کە دوو هێزی سەرەکی کوردستانین لە بەغداد بە جیا لەگەڵ لایەنە سیاسیە عیراقییەکان هەیە ، بۆ یەکلایی کردنەوەی
پۆستەکان.
لە بارەی جێگرانی سەرۆکوەزیرانیش، رامیار حەیدەر، ئاماژەی بەوەکرد: جێگرانی
سەرۆکوەزیران بۆ کورد و سونە دەبێت، هەروەها جێگرانی سەرۆککۆماریش بۆ سونە و شیعە
دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد شەمەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە
رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: لە %60ی پۆستە وزارییەکان یەکلایی کراوەتەوە، واتە لە
%40ی پۆستەکان هێشتا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ناکۆکییەکان لەسەر یەکلایی کردنەوەی پۆستە وزارییەکان
قوڵ نییە و ویستێکی بەهێز هەیە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان.
پەیوەست بەو پۆستانەشی هێشتا
یەکلایی نەکراوەتەوە، محەمەد شەمەری، ئاشکرای کرد: هێشتا پۆستەکانی جێگری
سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار یەکلایی نەکراوەتەوە.
لە بارەی شێوازی پێکهێنانی حکومەتیش، پەرلەمانتارەکەی عیراق، رایگەیاند: حکومەت
لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی پێکدەهێنرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
شەوی 27ی 4ی 2026، دواجار چوارچێوهی ههماههنگی وهك
گهورهترین فراكسیۆنی ناو پهرلهمانی عیراق، (عهلی زهیدی) كاندید كرد، كه تهمهنی
40 ساڵه، بۆ ئهوهی ئهركی پێكهێنانی حكومهتی داهاتووی پێبسپێردرێت، بڕیارهكه
دوای ئهوه درا كه سهركردهكانی چوارچێوهی ههماههنگی گهیشتنه ئهو بڕوایهی
زهیدی مهرجه پێویستهكانی تێدایه و دهتوانێت لهگهڵ پێداویستییهكانی ئهم
قۆناغهدا بگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

