دەربارەی مەرجەکانی ئەندامێتی و خەسڵەتەکانی ئەندام
بیروڕا 04:54 PM - 2026-05-04
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
بەشی دووەم
(1)
مەرجەکانی ئەندامێتی لە هەر حزبێک و ئۆرگانێکی سیاسیدا ستوونێکی پتەوی ئەرکی حزبایەتییە.
ئەندامی ئازا و چالاک و بەتوانای حزب دەتوانێ زۆر کەموکوڕی حزبی بشارێتەوە و سواقی بدات، ببێتە ئیلهام بەخش بۆ هەڤاڵەکانیشی، کارێک بکات بەرپرسی ئۆرگان و دیدەوانی ئەدای حزبایەتی (چاودێران و ئۆفیسەکانی چاودێری) توانا و لێوەشاوەیی حزبی وەک نموونەی بەرجەستە، بیخاتە بەردەم هەڤاڵەکانی، وەک ماپێکی مرۆیی خاڵە باش و بەهێزەکانی و دیارە خاڵە لاوازەکانی کەوای کردووە لەو باشە باشتر نەبێ کە تێیدایەتی، نیشان بدات، دەکرێ بەم جۆرە کادیرە هەڵکەوتووە بگوترێ سوپەر هەڤاڵ. وەک سوپەرمان و سوپەرهومان. کە دەتوانێ کەموکوڕی ئۆرگان و دیاریشە لەگەڵیا کەموکوڕی هەڤاڵانی تر کە شەهید شازاد صائب ناوی (گوڵئەندام)ی لێ نابوون، بشارێتەوە، لەجێی ئەوان لە گەمەی لیاقەی حزبیدا پاس بدا، گۆڵ پێکبێنێ و گۆڵ بکات، وابێ کە لە باخچەی ئۆرگاندا گوڵئەندام زۆر بێت و ئەندامی کارا و گۆڵکار سوپەر و قەڵغان بن لە یارییەکەدا.
بەڵام نابێ لەبیرمان بچێت ئەسڵ لە حزبایەتی هەڤاڵێتی و کاری جەماعییە. ئۆرگان وەک تیپی یاری کاری جەماعییە، بەڵام لە هەمان کاتدا کاری حەریفی کڕین و فرۆشتنی یاریزان نییە، تیپی حەریفی فوتباڵ نییە کە بە پارە و دەوڵەمەندی سەرمایەگوزار یاریزان و گۆڵکەری تر بکڕێت کە بردنەوەی ئەمجارە و بردنەوەکانی داهاتووی بۆ پێک بێنێت و مسۆگەر بکات، حزبایەتی وەکو کاری تیم و پێکەوەییە، بڕێکی زۆری پرەنسیب و بیروباوەڕیشی تێدایە کە تێیدا تەنها پارە و توانا یەکلاکەرەوە نین، کاری جەماعی حزبی پێکەوەییەکی ئارەزوومەندانەیە نەک کاری کڕین و فرۆشتن و بازاڕسازی.
(2)
بەڵام ئەندامی بەتوانا و باش و چالاک و ئەوی دەشێ پێی بگوترێ کادیری تەواو (سوپەر هەڤاڵ) کە وتمان دەتوانێ کەموکوڕی سواق بدات، لە هەمان کاتدا دەبێتە مایەی خەمساردی و پشتێن خاوکردنەوە و پشتلێکردنەوەی هەڤاڵ و ئۆرگانی نموونە. ئەمە بنەمایەکی سۆسیۆلۆژییە کە هەر دیاردەیەک دوو دیوی هەیە، دیوی خراپی کادیری نموونەیی باش و چالاکیش کە کەموکوڕی ئۆرگان دادەپۆشێ، ئەم گرفتە دێنێ کە سەرکەوتنێکی خەڵەتێنەرە رێگە لە چارەسەری بنەڕەتی کەموکوڕی دەگرێ، توانستی دەستە جەمعی هەڤاڵانە بەنج دەکات، دیاردەی خراپ لەگەڵ خۆی دەهێنێ کە جگە لە پەکخستنی ئۆرگان کارێك دەکات:
یەکەم: گوڵئەندامەکان تەمبەڵ و تەوەزەل ببن و پاڵی لێ بدەنەوە، هەر خەریکی زەم و زەمکاریی بن، یان ئیرەیی خراپ بە هەڤاڵی نموونەی ببەن و بیر لە شکاندن و پاشقول لێگرتنی بکەنەوە، یان بە پێچەوانەوە ئەگەر دەرەقەتی نەیەن و پێیان نەشکێ و نەبەزێ بیر لە ئیستیغلال کردن و چەوساندنەوەی بکەنەوە، وەک فەرمانبەری رەنجکێشی چیرۆکی نیکۆلای گۆگۆڵ (پاڵتۆکەم) ماندوو بێت و باری بکەن بە هەموو ئەرکەکانی خۆیان. ئەمەش لە حاڵێکدا ئەگەر هەڤاڵە نموونەیەکە وا هەڵکەوتبێ ناونیشانە حزبییەکەی لەگەڵ بەرزی تواناکانی نەگونجێ و ئەوان بە ناونیشانی بەرزتر سزای بدەن، گەمارۆی بدەن، ئەرکی خۆشیانی پێ بار بکەن و هیلاکی بکەن.
دووەم: یان پێچەوانەشی هەر راستە: تواناکانی هەڤاڵی نموونەیی هانی بوغرایی و باغری و لووتبەرزی بدات، بوغرا بێت بەرامبەر هەڤاڵەکانی، بەهۆی توانا و ژیری زاتی خۆیەوە بە هیچیان نەزانێ و تەمبەڵی ئەوان بکاتە ئامێر و دەسکەلای کۆکردنەوەی لایەنگیر و گروپ گروپێنە لەناو ئۆرگاندا. ئەمە وەک جۆرێک لە توانای شەڕەنگێزی و ژیری خراپ بەکارهێنانی لێ دێت، واتا هەڤاڵی زیرەک دەبێتە بەڵا و هەڤاڵانی تەمبەڵیش لە دوو حاڵدا دەبنە بەڵا: حاڵەتی خراپ بەکارهێنان و خراپی بەکارهێنراوی کە ئەمە ئۆرگان و دامەزراوە دەشەمزێنێ و لەبەریەک هەڵیدەوەشێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

