16 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت
کوردستان 02:18 PM - 2026-05-04
PUKMEDIA
سەردەشت عوسمان
رێكخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داكۆكی لە ئازادی رایگەیاند: سەعات 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ 4ی 5ی 2026، لەگوندی گردعازەبان و لەسەر مەزاری سەردەشت عوسمان، مەراسیمی ساڵیادی تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێوەدەچێت، ئەم یادكردنەوەیە لەكاتێكدایە، پاش 16 ساڵ هێشتا تاوانبارانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراون و كەسوكارەكەی چاوەڕێی دادپەروەری دەكەن
لەهەولێر بەڕۆژی رووناك رۆژنامەنوسێك لەبەرچاوی دەیان پۆلیس و سەدان خوێندكاری زانكۆ رفێندراو پاشان تیرۆر كرا، پاش 16 ساڵیش هێشتا تاوانبارانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراون و دادگا چاوی لەتاوانباران داخستووە.
دۆسیەی تیرۆری سەردەشت عوسمان دانەخراوە
برایەكی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان رایگەیاند: ئەو كەسانەی نەخشەداڕێژەرو ئەنجامدەری تیرۆری سەردەشت بوون لەدەسەڵاتی قەزایی و ئەمنی هەولێر گەورەترن و رێگەنادەن ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت، لەكاتێكدا ئاشكرایە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دیارن كێن و بۆچی تیرۆریان كرد.
پێشتریش بەشدار عوسمان برای شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان لەساڵیادی تیرۆركردنی براكەیدا بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەگەر چی كەیسی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان لای حكومەت داخراوەو هەر باسیشی لێوەناكرێت، بەڵام لای ئێمەو رۆژنامەنوسان و ئازادی خوازان دانەخراوەو بەزیندووی ماوەتەوە، لەكاتێكدا تاوانبارانی تیرۆری براكەم دادگایی نەكراون و دەسەڵاتی قەزای و دەزگای ئەمنی لەو تاوانەدا بەكارهێنراون.
راشیگەیاند: بەڵگەی زۆر لەبەردەستدا هەبوو كە دەتوانرا بكوژانی سەردەشت دەستگیربكرێن، بەڵام لەلایەن كاربەدەستانی باڵای حكومەتەوە پەردەپۆشكراو دۆسییەكە لای ئەوان داخرا.
تاوانباران لەدەسەڵاتی قەزا گەورەترن
ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر رفاندنی سەردەشت عوسمان رۆژنامەنوس و خوێندكاری بەشی زمانی ئینگلیزی كۆلێجی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین تێدەپەڕێت، كە لەهەولێر لەبەردەم زانكۆی سەڵاحەدین لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە رفێنراو دوای دوو رۆژ تەرمەكەی بە قۆڵبەستكراوی و تیرۆر كراوی لە دەوروبەری موسڵ دۆزرایەوە، هەتا ئەمڕۆش بكوژان و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراون و بە ئازادی دەسوڕێنەوە.
بەشدار عوسمان وتیشی: نەخشەداڕێژەران و تاوانبارانی تیرۆری سەردەشت لەسەرو دەسەڵاتی قەزایی و ئەمنی كۆنترۆڵی دۆسییەكە دەكەن، بۆیە ئەو تاوانە تائێستا بەنادیاری ماوەتەوەو پەردەپۆش كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سێ مانگ پێش ئەوەی سەردەشت تیرۆر بكرێت، دەزگا ئەمنییەكانی هەولێری لێ ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام گوێیان بە داواكەی نەداو تاوانەكە بەڕۆژی رووناك لەبەرچاوی دەیان پۆلیس و هێزی ئەمنی و سەدان خوێندكاردا ئەنجامدرا، لەوەش خراپتر ئەوەبوو كە تەرمی براكەم بەناو دەیان بازگەی ئەمنیدا براوەتە موسڵ، ئەمەش بەڵگەیەكی روونە بۆ ئەوەی بزانین ئەو دەسەڵاتەی نەخشەداڕێژەرو ئەنجامدەری تاوانەكەبووە لە دەسەڵاتی ئەمنی و قەزایی هەولێر زۆر گەورەترە.
بەیانی رۆژی سێشەممە، رێكەوتی 4ی 5ی 2010، سەردەشت عوسمان لەبەردەم كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر، لەكاتی چوونی بۆ دەوام لەلایەن هێزێكی پلان بۆ داڕێژراو و لەبەرچاوی خەڵك و پۆلیس رفێندرا، دوای دوو رۆژ، تەرمەكەی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە لە كاتێكدا شوێنەواری ئەشكەنجەیەكی زۆری پێوەبووە و گولـلەیەكیش نراوە بە دەمییەوە، كە كەسوكارەكەی وەك هێمایەك بۆ بێدەنگكردنی ناوەزەندی دەكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی 3ی ئایار لە سەرتاسەری جیهان یادی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری دەكرێتەوەو ئەمساڵ یادەكە لەژێر دروشمی "داڕشتنی داهاتوویەك كە ئاشتی تێدا باڵادەست بێت" بەڕێوەچوو، كە تیشكدەخاتە سەر رۆڵی بنەڕەتی میدیای سەربەخۆ لەسەقامگیریی كۆمەڵگەكاندا.
كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكانوونی یەكەمی ساڵی 1993دا، رۆژی 3ی ئایاری وەك رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریی راگەیاند، ئەوەش لەسەر بنەمای پێشنیارێكی كۆنفرانسی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و كولتوور، ئەم راگەیاندنەش رێگەی خۆشكرد بۆ جەختكردنەوە لەسەر پەیوەندییە جەوهەرییەكەی نێوان ئازادیی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بڵاوكردنەوە و وەرگرتنی لە لایەك و بەرژەوەندیی گشتی لە لایەكی تر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

