چه‌ته‌یی چه‌كه‌كان له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكانه‌وه ده‌ستیپێكردووه
کوردستان 03:37 PM - 2026-05-02
AA
تەقینەوەی کۆگایەکی چەک لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە ھەولێر
بۆ یه‌كه‌مجار نییه، كه چه‌كه‌كانی هاوپه‌یمانان
و ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان دیارنامێنن و پاشان به‌ناوی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكان
چه‌كه‌كان ون ده‌بن، له‌كاتی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا هاوپه‌یمانان چه‌ندینجار
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
تیرۆرستان به‌كاربێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆر چه‌كه‌كان دیارنه‌ده‌مان و پاشان به‌ناوی
ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانیان دۆسیه‌ی چه‌كه نوێیه‌كان داده‌خران، بۆیه له‌ئێستادا كه
وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، كورده‌كان چه‌كه‌كانیان هه‌ڵگرتووه بۆ خۆیان، پێده‌چێت
لایه‌نێك بیه‌وێت چاره‌نوسی ئه‌و چه‌كانه‌ش وه‌ك چه‌كه‌كانی هاوپه‌یمانان لێبكات و
پاشان به‌ناوی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌ك دیزهبهدهرخونهیان بكات.
راستی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك له‌هه‌ولێر ده‌رنه‌كه‌وتن
رۆژی 6ی8ی2018 له نزیك هه‌ولێر كۆگایه‌كی چه‌ك
و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه یان راستتر بڵێین یه‌كه‌م
ته‌قاندنه‌وه نه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ره‌تایه‌كیش بوو بۆ چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی دیكه،
كه نههۆكارهكهی راگه‌یه‌ندراو نه بۆ دیزه بهدهرخۆنهشی لیژنه‌ی بۆ پێكهێنرا.
بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش،
هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام چه‌كیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نارد، تاوه‌كو هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه بتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌و گروپه تیرۆرستییه ببنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش له10ی12ی2017، رووداوگهلێكی سه‌یرو نامۆ له‌هه‌رێمی
كوردستان و له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی پارتیدا بوون روویاندا، ئه‌ویش به‌بێ هۆكار
كۆگاكانی چه‌ك ده‌ته‌قینه‌وه، كه لێره‌دا ئاماژه به‌چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین.
رۆژی 30ی6ی20218 كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی
له‌شارۆچكه‌ی به‌حركه له‌پارێزگای هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی
زۆر به‌ر كۆگاكه كه‌وت، كه بووه سێیه‌م ته‌قینه‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا روویدا
بێت، دوای مانگێك جارێكی دیكه له رۆژی 6ی8ی2018 له‌نزیك هه‌ولێر كۆگایه‌كی دیكه‌ی
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قییه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكان به‌رده‌وام بوون
و له‌رۆژی18ی7ی 2019 كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ش له‌نزیك هه‌ولێر ته‌قییه‌وه،
هاوكات رۆژی 25ی6ی2020 كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له‌فێرگه‌ی
بنه‌سڵاوه گڕیگرت و ته‌قییه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكان گومانی دروستكرد
ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكان له‌سنووری هه‌ولێر، بووه
هۆی پرسیار‌و گومان لای چاودێران و هاووڵاتیان، به‌وه‌ی ئه‌وه هه‌موو ته‌قینه‌وانه
ئاسایی نین و بێ پێشینه‌یه، له‌وه‌ش زیاتر ته‌قینه‌وه‌كان ته‌نها له‌و كۆگایهنه
بوون، كه زیاتر فیشه‌ك و چه‌كیان تێدا هه‌ڵگیرابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی
به‌حركه روویدا، ئه‌مه‌ش گومانی لای چاودێران و هاووڵاتیان نه‌هێشته‌وه، چونكه
له‌لایه‌ك فیشه‌ك به ئاسانی ناته‌قێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ناكرێت، وه‌زاره‌تی
ناوخۆ ئه‌وه‌نده بێ باك بێت كۆگایه‌ك كه چه‌كی مام ناوه‌ند و قورسی تێدا هه‌ڵگیرا
بێت و ئاوا پارێزراو نه‌بێت.
حكومه‌ت بێده‌نگ بوو
ئه‌م ته‌قینه‌وانه له‌كاتێكدا بوون، كه ده‌زگا
ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردو ته‌نانه‌ت بۆ دیزه به دهرخۆنهشی لیژنه‌یه‌كیان
بۆ پێكنههێنا یاخود هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و كاته‌دا وته‌بێژه‌كه‌ی
حكومه‌ت وته‌یه‌كی لێوه نه‌هات، كاتێكیش رۆژنامه‌نوسێك پرسیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
لێ بكردایه، هه‌ر زوو هه‌ڵده‌چوو و توڕه‌ده‌بوو.
دزی چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا شۆك نییه
ئێستاش كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا،
باس له‌وه ده‌كات كه كورد چه‌كی ئه‌مریكیان بۆ خۆیان گل داوه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆ
زۆرێك له هاووڵاتیان و چاودێران شۆك نییه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه چاودێرێك بۆ PUKMEDIA وتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مجار
نییه چه‌ك له‌هه‌رێم دیار نامێنێت و پاشان به‌ناوی ته‌قینه‌وه‌وه بێ سه‌روشوێن
ده‌كرێت".
سه‌رۆك بافڵ: چه‌كە دزراوه‌كان له‌سلێمانی نین
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك بافڵ له رۆژی 16ی4ی2026،
له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاندبوو: ئه‌و چه‌كانه‌ی سه‌رۆكی
ئه‌مریكا ده‌ڵێت، كورد بردویه‌تی، له‌سلێمانییه‌وه نه‌دزراوه، به‌ڵام من ناتوانم
به‌ناوی لایه‌نی تره‌وه قسه بكه‌م، له‌و بڕوایه‌شدام سه‌رۆك تره‌مپ له‌خۆیه‌وه
قسه ناكات.
چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێرن
محه‌مه‌د هه‌ورامی، لێكۆڵه‌ر ئاشكرای ده‌كات ئه‌و
چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا كه دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند جارێك باسی كردوون، لای یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان نیه، به‌ڵكو لای وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و لهكۆگایهكن
له شاری هه‌ولێر.
محه‌مه‌د هه‌ورامی، لێكۆڵه‌ر له میانی چاوپێكه‌وتنێكی
ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ8 ڕه‌خنه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زیری ناوخۆی
هه‌رێمی كوردستانیش گرت كه پێویست بوو ڕوونكردنه‌وه‌ی ره‌سمییان له‌سه‌ر قسه‌كانی
دۆناڵد تره‌مپ هه‌بوایه، كاتێك وتبووی "كورده‌كان چهكانیان بۆ خۆیان بردووه".
هه‌ورامی، پێی وایه له‌به‌ر شكۆ و پێگه‌ی
كورد، ده‌بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕوونی بكاته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌و
چه‌كانه نییه، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ململانێكانی ئه‌مریكا
و ئێران بێلایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاندووه.
محه‌مه‌د هه‌ورامی له‌كۆتایدا دووپاتی كرده‌وه:
حكومه‌تی ئه‌مریكا باش ده‌زانێت چه‌كه‌كانی له كوێن و ده‌زانن له هه‌ولێره‌و ڕاده‌ستی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراون.
هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگیریی هه‌یه
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی چڕی ده‌زگای هه‌واڵگیریی
هه‌یه كه دیارنه‌مانی ئه‌و چه‌كانه به‌سه‌ر یه‌كێتی دا بهێندرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی
یه‌كێتی به راشكاوی وتی: كه ئه‌و چه‌كانه له‌سلێمانی نییه، به‌ڵام سه‌رۆك و جێگری
هیچ حزبێكی دیكه وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ئاشكرا نه‌یوتووه كه چه‌كه‌كان لای ئه‌وان
نییه.
له‌دوایین هه‌وڵی ههواڵگیریشیاندا لایه‌نێك له
رێگه‌ی په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه له ئه‌مریكا ویستیان گومانه‌كه له‌سه‌ر خۆیان
لابه‌رن، به‌ڵام گومانه‌كه‌یان له‌سه‌ر خۆیان زیاتر تۆختر كرده‌وه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی
سه‌رۆكی ئه‌مریكاش بۆ په‌یامنێره ههواڵگیرییهكه ئه‌وه‌نه‌ی تر راستی دزینی چه‌كه‌كانی
روونكرده‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

