riklam

لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەوار گەرمیانی_دا

کوردستان 09:16 AM - 2026-04-28
شەهید هەوار گەرمیانی و هاوڕێکانی PUKMEDIA/ ئەرشیف

شەهید هەوار گەرمیانی و هاوڕێکانی

شەهیدانی یەكێتی پێشمەرگە

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 28ی4ی1988 کە دەکاتە (38) ساڵ لەمەوبەر شەهیدی فەرماندە (هەوار گەرمیانی) گیانی پاکی بەنیشتمان بەخشی.

ژیاننامەی شەھید:

حیسام عەبدوڵا محمد لە ساڵی 1958 لە گوندی خەیاڵی سەربە ناحیەی قورەتوو قەزای خانەقین لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر چاوی بە ژیان ھەڵھێناوە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە خانەقین تەواوکردووە ، ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە .

لەڕێکخراوی سلێمانی، ساڵی 1983 چەکی شەرەف کوردایەتی کردووەتە شان، لە تیپی 51ی گەرمیان، لەبەر ئازایەتی و جوامێری ساڵی 1984 کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە، تا ساڵی 1987، دواتر گوازاوەتەوە بۆ تیپی 53ی شێروانە و کراوە بە لێپرسراوی کاروباری کۆمەڵایەتی ناوچەی زەنگابات، بەشداری زۆربەی داستان و شەڕەکانی کردووە لەوانە(شەڕی قەیوان ماوەت،داستانی دابان ھەلاج، داستانی ڕزگاری، زۆربەی شەرەکانی سنوری تیپی 51 گەرمیان و 53ی شێروانە ، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 3 جار بریندارکراوە .

لە شەڕی ئەنفالی یەک لە کۆتایی مانگی 2ی1988بە فەرمانی شەھید حمەڕەش کراوە بە فەرماندەی کەرتی 5ی حەمرین ، رۆڵێکی بێ وێنە و کەمەر شکێنی ھەبوو لەڕووبەروبونەوەی ھێزەکانی سوپای داگیرکەری بەعس، بە داخەوە لە بەرواری 28ی4ی1988 پاش شەڕەکانی قۆناعی ئەنفالی یەک و دوو سێ و ئەو گورزە بەھێزەی کەلەسەر دەستی فەرماندە شەھید ھاوار و ھەڤاڵەکانی لە گوندی زێڕینی گەرمیان لە سوپای بەعس کەوت، دەزگای هەواڵگری عەسکەری بە ھاوکاری و پیلانی ئەمنی گشتی بە چاودێری راستەوخۆی حاجی عەبد بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێن و حەوانەوەی، سەر لە ئێوارەی28ی4بە سێ مەفرەزەی تایبەتی جاش و سرییەکی قوات خاصە و بە چاو چەند جاشێکی بە ناو پێشمەرگەی ناو شۆڕش لە گوندی نازێیەکان گەمارۆی دەدەن کە دوو پێشمەرگەی لەگەڵ بووە ، پاش شەڕێکی سەخت  و دواتر کە فیشەکیان پێ نامێنێت ھاوار گەرمیانی ھەڤاڵەکانی شەھید دەکرێن، هاوکات دوو شەھیدی تر بە ناوەکانی کەریم کۆمەنیست و نورەدین عەبدوڵڵا، دوای شەھید کردنیان تەرمەکانیان سەرەونگوم دەکرێت و تا ئێستاش کەس نازانێت لە کوێ نێژراون، ئەو سێ مەفرەزەیەش کە ھەستان بە ئەنجامدانی ئەو کارە ھەر یەکەیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت و 50 ھەزار دیناری سویسرییان لەلایەن حاجی عەبد بەڕێوەبەری ئەمنی گشتییەوە وەک خەڵات پێدرا .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket