riklam

زانیاری ورد لەبارەی رووداوی هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ

جیهان 09:22 AM - 2026-04-26
کەمێک پیش رووداوی تەقەکردنەکە ئاژانسەکان

کەمێک پیش رووداوی تەقەکردنەکە

ئەمریكا

شەوی رابردوو لە هێرشێکی یەک کەسیدا تەقە لە سەرۆکی ئەمریکا کرا و خۆی و سەرجەم ئەندامانی تیمەکەی سەلامەتن، پاش رووداوەکەش تەقەکەرەکە دەستگیرکرا و ترەمپ دەڵێت: پێم وایە هێرشکارەکە بەتەنها بووەو ئامانجەکەشی من بووم.

لەدوای رووداوەکە دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێم وایە تەقەکەرەکە لەم کارەدا بەتەنیا بووە و لەلایەن هیچ کەسێکەوە نەنێردراوە، من لەو کاتەدا کە دەنگەکە بیسترا نەمزانی فیشەکە و چاودێری دۆخەکەم دەکرد، تەقەکەرەکە کەسێکی زۆر نەخۆشە و نامانەوێت ڕووداوی لەم جۆرە دووبارە ببێتەوە.

وتیشی: رووداوەکەی ئەمشەو یەکەم جار نییە و هەوڵەکانی تیرۆرکردن دووبارە دەبنەوە، من و خانمی یەکەم بەخێرایی گواستراینەوە و ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاسا زۆر بەخێرایی وەڵامیان دایەوە، لەو کاتەدا یەکێک لە ئەفسەرەکان لە مەودایەکی نزیکەوە فیشەکێکی بەرکەوت و باری تەندروستیی جێگیرە.

هاوکات داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەمریکا رایگەیاندووە: تەقەکەرەکەی هۆتێلی واشنتن هیڵتن رۆژی دووشەممە دەبرێتە بەردەم دادگا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی نیویۆرک پۆست، تەقەکەرەکە بەتەنها ئەو هێرشەی ئەنجامداوەو پیشەی مامۆستایە و ناوی کۆڵ ئاڵن و تەمەنی 31 ساڵانە، دانیشتوی ویلایەتی کالیفۆرنیایە.

شەوی رابردوو، 25-4-2026 لە هۆتێلی واشنتن هێڵتن لە ئەمریکا وابڕیاربوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ رۆژنامەنوسان بۆ ئێوارەخوانێک کۆببێتەوە، بەڵام لە ناکاو دەنگی تەقە بیسترا و پاسەوانەکانی لە هۆڵەکە دووریان خستەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket