riklam

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

کوردستان 10:22 AM - 2026-04-25
لۆگۆی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

بەڕێوەبەرایەتى گشتى دژەتیرۆر روونکردنەوەیەک لەبارەى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆیەکى چەواشەکارى بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بە ئەوە دەکات: ئەگەر دەرزیەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت سەرۆکى حکومەت لێى بەرپرسیارە و خەڵک بەو چەواشەکاری و سیناریۆیانە بڕواناکات.

دەقى روونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

کۆمەڵێک میدیای دەستلەپشتدراوی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکرات بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەیانەوێت دەستە چەورەکەیان بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و یەكێتی نیشتیمانیی کوردستان بسڕن.

دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازیی بڵاوکراوەتەوە کە گوایا ئەمانە ئەو چەکانەن لەلایەن ئەمریکاوە نێردراون بۆ ئێران و ئێستا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

تەنها کەمێک شارەزایی سەربازیی پێویستە تا بزانرێت ئەو چەکانەی لەپشتی ئەو بارهەڵگرانە دەردەکەوێت ڕووسین و لەجۆری موشەکی گرادن کە ئەمریکی نین، تەنانەت گەر ئەمریکیش بن شتێکی ئاساییە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر کە هاوپەیمانێکی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆر.

پێویستە ئەوەش بوترێت نەک چەند بارێکی گەورەی چەک، بەڵکو دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت مەسرور لێی بەرپرسە چونکە بە ناخێری سەرۆکی حکومەتە، ئەم سیناریۆ و درۆ بەتاڵانە کە بووەتە پیشەی ڕۆژانەی مەسرور و چواردەورەکەی نابێتە هۆی داپۆشینی فەزاحەت و سکانداڵی براکانی کە ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ملیۆنان دۆلاریان دەستیبەسەرگیراوە بەهۆی فێڵ و تەڵەکەبازی و بەرتیلخۆری بەرامبەر سوپای ئەمریکا، وەک هەمیشە بوونەتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی کوردەوە.
لە کۆتایشدا هەمووان ئێمە دەناسن و ئێوەش دەناسن.

لە خۆمان پاراستن

لە ئێوەش درۆ و تەڵەکەبازی و هەڵهاتن

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر CTG
24-4-2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket