زیاتر لە نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-04-24
ئەرشیف
قەڵادزێ
ئەمڕۆ 52 ساڵ بەسەر
بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێدا تێپەڕدەبێت، كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەساڵی 1974
دا شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو بەو هۆیەشەوە چەندین هاووڵاتیی و
خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شەهید و برینداربوون.
52ساڵ بەرلەئێستا رژێمی
لەناوچووی بەعس بۆردومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەو شارە كرد، لەئەنجامدا 163
كەس شەهیدبوون كە 9 كەسیان خوێندكاری زانكۆ بوون و نزیكەی 300 كەسیش برینداربوون.
لەساڵی 1982 لەكاتی
یادكردنەوەی 24ى4ى 1974خەڵكی خۆڕاگری قەڵادزێ لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین و پیاوانی
رژێم بە گولە وەڵامیان دانەوە و لە ئەنجامدا دوو كەس بە ناوی خوشكە سنووبەر و دایە
ئامینە شەهیدبوون و 5 كەسیش بریندار بوون.
کارەساتێکی سامناک قەڵادزێی خەڵتانی خوێن کرد
كارەساتی قەڵادزێ لە 24-4-1974-چوار
فڕۆكەی سیخۆی روسی ژمارە 7 بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەدام حسێن-ی دیكتاتۆر
كارەساتێكی سامناك قەڵادزێی خاڵتانی خوێن كرد بە بۆمبای ناپاڵمی قەدەغە كرا‌و
شارەكەی بۆردومان كرد.
بەوهۆیەوە زیاتر لە 163
كەس شەهید بوون كە 9 یان خوێندكاری زانكۆ بوون زیاتر لە 250 كەسیش بریندار بوون،
لەو بۆردومانەدا 9 بینای حكومیی و بینای زانكۆ وێران كران و روخێنران.
رژێمی لەناوچوی بەعس
بەسیاسەتە شۆڤێنییەكانی بۆ لەناوبردنی كورد بەتایبەت ئەم دەڤەرە لە پیلانێكی نوێ‌دا
سیاسەتی راگواستی پیادەكرد، ئەوەبوو ساڵی 1978 ەوە تا 1979زۆربەی گوندەكانی بۆ
ئۆردوگا زۆرەملێكانی (پێماڵك، بەستەستێن، چوارقوڕنە، توەسوران) سەرجەم گوندەكانی
بەمزگەوتەكانیشەوە سوتاندن كاولی كردن.
"بیست و چواری چوارە، جێی كەڵبەی سەگی هارە "
جەماوەری شاری قەڵادزێ
هەموو ساڵێك لە 24-4 دا ناڕەزاییان دژ بە رژێمی خوێنڕێژی بەعس دەردەبڕی، بەڵام
ناڕەزایی 24-4-1982 زۆر جیاوازتر بوو راپەڕینی تیادا بەرپابوو بە رێپێوان و هوتاف
كێشان و لەژێر دروشمی:
"گولە و پەت و سێدارە،
ناترسێنێ ئەم شارە "
"شەهید خوێنی دەڕژێنێ،
ئازادی بەدەست دێنێ
"بیست و چواری چوارە، جێی
كەڵبەی سەگی هارە "
"هێزی گەل لەبن نایە،
شەهید بوون دكتۆرایە "
لەبەرامبەر ناڕەزایی و
بێزاری پشدەرییەكان رژێمی بەعس بە ئاگر و ئاسن وەڵامی دەدانەوە هەر بەوهۆیەشەوە
دوو ژن شەهید بوون كە مامۆستا سنەوبەر و دایكە ئامینە.
دوای شەڕی هەشت ساڵەی
عیراق و ئێران جارێكی دیکە پیلانی راگواستنی جێبەجێكردەوە كە تەواوی پشدەری خاپور
كرد و ناوی نا (ناوچەی موحەڕەمە) دانیشتووانەكەشی بەسەر ئۆردوگا زۆرەملێكانی
(خەبات، جدیدە، كەورگۆسك، تۆبزاوا، دارەتوو) دابەشكرد.
كاره‌ساتی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ له زاری شایه‌تحاڵانه‌وه
هاووڵاتیی ته‌ها عه‌لی ئه‌مین
كه ئه‌و كات خوێندكاری زانكۆی سلێمانی بووه و خۆی له‌ناو كاره‌ساته‌كه‌دا بووه
به نووسینێك باسی له گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه و ئه‌و زوڵمه كردووه، كه ده‌رهه‌ق
به خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی قه‌ڵادزێ كراوه له‌و كاتهداو ده‌ڵێت: ساڵی 1974 بوو مانگی سێ، دوای نه‌ورۆز زۆربه‌ی
مامۆستایان وخۆیندكارهكان زانكۆی سلێمانیان به‌جێهێشت و به‌ره‌و شاری قه‌ڵادزێ،
له‌و كاتدا جەباری ره‌شه‌ی مه‌لا براییم وسه‌روه‌ری علی قادر و به‌نده ( كه
خوێندكاری قوناغی چواره‌می كۆلێژی كشتوكاڵ بووم ) له سلێمانی ماینه‌وه و جارجار
یه‌كێكمان له سلێمانیه‌وه ده‌چووین بۆ چوارتا هه‌ر شتێك یان زانیارییه‌كی پێویست
هەبووایە دەمانگهیانده لێپرسراوی ناوچه‌ی سلێمانی كه له چوارتا بوو و به‌پێچه‌وانه‌وه و جەباری ره‌شه‌ی مه‌لا
براییم زۆر به وریایی كاری ده‌كرد و به ئێمه‌ی ده‌وت با نامه‌ی دڵداری له
گیرفانتاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر گیران با وابزانن كه خه‌ریكی
ئه‌و شتانه‌ن وهیچ په‌یوه‌ندیه‌كتان به سیاسه‌ته‌وه نییه.
تەها عەلی وتیشى: له هه‌فته‌ی
دووه‌می مانگی چوار له‌گه‌ڵ حمه كریم كه ئه‌و كات له به‌شی ژمیریاری زانكوێ
سلێمانی ژمێریار بوو بۆ قه‌ڵادزێ چووین، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی مانگی سێی خوێندكاران
بدات، له‌و كاتدا ماڵمان له قه‌ڵادزێ بوو، له‌وێ مامه‌وه و له ئاماده‌یی قه‌ڵادزێ
خۆبه‌خشانه وانه‌ی رووهكزانیم ده‌وته‌وه، هه‌تا رۆژی 24ى4ى1974 هاوڕێم به‌هادینی
مه‌جیدی حاجی رسول بۆ قه‌ڵادزێ هات، به‌مه‌بەستی سه‌ردانی دیلمان، منیش پێم ووت
بابچینه ماڵه‌وه پشوویه‌ك بدات، به‌ڵام ئه‌و زۆر په‌له‌ی بوو، وتی له بازار
نانێك ده‌خۆین و دەڕۆم ، له قه‌ڵادزێ كه‌بابخانه‌یه‌ك هه‌بوو به‌رامبه‌ری یانه‌ی
فه‌رمانبه‌ران له سه‌روی بازاڕی قه‌ڵادزێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده كه كه‌بابه‌كه‌یان
هێنا بوو به‌و شهوهزهنگە تهپووتۆزێكی زۆربوو و چاو چاوی نه‌ده‌بینی، وه‌كو
كوردوهتهنی بوو به‌و رۆژه‌ی كه سیاوه‌شی تێدا كوژرا و من و به‌هادین كه له‌سه‌ر
یه‌ك مێز دانیشتبووین دوای چه‌ند مانگێك یه‌كترمان بینیه‌وه دوای ئه‌م كاره‌ساته
و ئاگامان له‌یه‌كتر نه‌ما و هه‌ر یه‌كێكمان به لایه‌كه‌وه رایكرد، له كه‌بابخانه‌كه
چه‌ند كه‌سێك بریندار بوو، كه رۆیشتمه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر جاده‌كه چه‌ند كه‌سێك
كه‌وتبوون وخۆینیان لێ ده‌ڕۆی، منیش به‌ره‌و دێی كه‌ستانه رۆشتم بۆ ماڵی سۆفی
عەبدوڵڵا ئاغا ترسی ئه‌وه‌مان بوو كه فرۆكه جهنگییەكان دووباره بگه‌ڕێنه‌وه و
ئه‌م كاره دڕندانه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه و باوكی ره‌حمه‌تیم كه زانیبووی ئێمه
له‌و كاتدا له كه‌بابخانه‌كه بووین چوو بوو بۆ مزگه‌وتی خانه‌قا كه ته‌رمی هه‌موو
شه‌هیده‌كان له‌وێ كۆكرابوونه‌وه و یه‌كه یه‌كه ته‌ماشای هه‌موو ته‌رمه‌كانی
كردبوو، ئینجا گەڕابووەوە ماڵه‌وه، له‌گه‌ڵ دایكم و خوشك و براكانم به‌ره‌و دێی
شیوه‌ره‌ز به‌ڕێكه‌وتن و دوای ماوه‌یه‌ك له ئێران یه‌كترمان بینییه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

