شەهیدانی کۆمەڵەی رەنجەدەرانی کوردستان لە بۆردومانی زانکۆی سلێمانیدا
کوردستان 09:20 AM - 2026-04-24
PUKMEDIA
وێنەیەکى شەهیدەکان
کاروانی زانست و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی ساڵی 1968 دەستیپێکرد، پێش دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی، گەنجانی کورد بۆ خوێندن دەچوونە بەغداد و وڵاتانی دەوروبەری عیراق، بە کردنەوەی زانکۆی سلێمانی ژمارەی فێرخوازانی خوێندنی باڵا لە شارەکانی کوردستان رووی لە زیادبوون کرد، زانکۆی سلێمانی بوو بە ناوەندێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی رۆشنبیرانی کورد و کاریگەریی هەبوو لەسەر جۆشدانی بزاڤی سیاسی و شۆڕشی کورد لەو قۆناغەی مێژوودا، پاش گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ قەڵادزێ، رژێمی بەعس رۆژی 24ى4ى1974 بە دڕندانەترین شێوە بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کرد و بەهۆیەوە چەندین کەسایەتی و مامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەری زانکۆی سلێمانی شەهید و بریندار بوون، چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی رەنجەدەرانی کوردستان لەناو خوێندکارە شەهیدەکاندا بوون، ئەوان بە هۆکاری سیاسی و شۆڕش روویان لە شاری قەڵادزێ کردبوو، بەڵام لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سلێمانی بوون کە بریتی بوون لە شەهیدان (حەمە ساڵح سام سام، هیوا عەبدولغەفور و ئازاد حوسێن).
یەکەم: خوێندکار حەمە ساڵح سام سام، ساڵی 1951 لە سلێمانی لەدایکبووە، لە بۆردومانی زانکۆی سلێمانی لە شاری قەڵادزێ لەبەردەم گازینۆی کرێکاران شەهیدبووە، سەرەتا بە کاتی لە گۆڕستانی قەڵادزێ بەخاکسپێردراوە، پاشان ساڵی 1975 تەرمەکەی بۆ سلێمانی گواستراوەتەوە.
دووەم: خوێندکار هیوا عەبدولغەفور، ساڵی 1951 لە ناوچەی سورداش لەدایکبووە، خوێندکاری کۆلێژی ئاداب بووە و هاوکات نووسەر و روناکبیر بووە، لە بۆردومانی زانکۆی سلێمانی لە شاری قەڵادزێ لەبەردەم گازینۆی کرێکاران شەهیدبووە، لە شاری قەڵادزێ بەخاکسپێدراوە و پاشان ساڵی 1975 تەرمەکەی بۆ سلێمانی گوازراوەتەوە.
سێیەم: خوێندکار ئازاد حوسێن ئەحمەد، ساڵی 1952 لە گەڕەکی چوارباغ لە سلێمانی لەدایکبووە، خوێندکاری کۆلێژی ئاداب بووە، لەبەردەم گازینۆی کرێکاران لە شاری قەڵادزێ شەهیدبووە، لە گۆڕستانی قەڵادزێ بەخاکسپێردراوە و پاشان تەرمەکەی بۆ سلێمانی گوازراوەتەوە.
سەرچاوەکان:
• کاری مەیدانی و چاوپێکەوتنی کەسوکاری شەهیدان، هەروەها بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە (کوردستانی نوێ) ژمارە (3048) رۆژی (24ى4ى2003)، لاپەڕە 5.
• کتێبی پەنجەکان یەکتری دەشکێنن دیوی ناوەوەی رووداوەکانی کوردستانی عیراق 1979-1983، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی دووەم 1998، لاپەڕە 256 – 257.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ / مۆفەق میراودەلی
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

