riklam

بڕیار لە گۆڕینى دیزاین و رەنگى پۆشاکى خوێندکاران درا

کوردستان 04:10 PM - 2026-04-23
پۆشاکى خوێندکاران کەناڵ 8

پۆشاکى خوێندکاران

پرۆسەی خوێندن

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاردا بە گۆڕینى رەنگ و دیزاینى پۆشاکى خوێندکارانى سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن بۆ خوێندنى ساڵى ئایندە و ساڵەکانى دواتر.

بە گوێرەى فەرمانێکى وەزارى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە پەیڕەوکردنى جۆرى یەکپۆشى بۆ خوێندکاران لە ناوەندەکانى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى 2026 – 2027 چەند بڕیارێکى دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان بریتییە لە: گۆڕینى دیزاین و رەنگى پۆشاکى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى حکومى لە باخچەى منداڵان بۆ پۆلى دوانزەى ئامادەیى بۆ ساڵى خەوێندنى 2026 – 2027 و ساڵانى دواتر.

لەخاڵى دووەمدا ئاماژە بە ئەوە کراوە: ئەو بازرگانەى دەیەوێت جل و بەرگ دابین بکات، لە رۆژى پێنج شەممەوە 23ى4ى2026 دەتوانێت سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى قەزاکان بکەن.

لە خاڵى سێیەمدا هاتووە: کارگێڕى ناوەندەکانى خوێندن مافییان نییە، بەخێوکارى خوێندکار ناچاربکەن لە شوێنێکى دیاریکراو جل بکڕن.

لە خاڵى چوارەمى فەرمانە وەزاریەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە: بەخێوکارى خوێندکاران ئازاد و سەرپشکن لە چۆنێتى کڕین و دابینکردنى جلوبەرگى خوێندن کە بڕیارى لێ دراوە.

PUKMEDIA  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket