riklam

نرخی بەرمیلێک نەوت 103 دۆلاری تێپەڕاند

جیهان 10:07 AM - 2026-04-23
نرخی نەوت لە جیهان PUKMEDIA

نرخی نەوت لە جیهان

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کردوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 103 دۆلار و 33 سەنت و نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 93 دۆلار و 52 سەنت بەرزبووەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە بنبەست و گەرووی هورمز بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتی لەلایەن ئێرانەوە، بە داخراوی ماوەتەوە.

ئێران لابردنی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بە مەرج دادەنێت و لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز دەکات پێش هەر رێککەوتنێک.

داخستنی گەرووی هورمز یەکێکە لە مەترسیدارترین سیناریۆکان بۆ ئابووری جیهان، چونکە ئەم گەرووە گرنگترین شاڕەگی گواستنەوەی وزەیە لە جیهاندا،کە  نزیکەی 20٪ بۆ 30٪ی نەوتی جیهان لەم گەرووەوە تێدەپەڕێت و بە داخستنی کەمبوونەوەی دەستبەجێی نەوت لە بازاڕەکاندا روودەدات، هاوکاتشارەزایان پێشبینی دەکەن لە ئەگەری داخستنی تەواوەتی، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ئاستی 150 دۆلار ببەزێنێت و تەنانەت بگاتە 200 دۆلار، ئەمەش دەبێتە هۆی شۆکێکی گەورە بۆ پیشەسازی جیهان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket