riklam

بەهەوڵی پەرلەمانتارانی یەکێتی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابیندەکرێت

کوردستان 05:36 PM - 2026-04-21
پەرلەمانتارانی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی PUKMEDIA

پەرلەمانتارانی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمڕۆ ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی لەگەڵ نوێنەرانی نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی کەمی دەرمان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشان لە نەخۆشخانەی هیوا سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد، کەتێیدا وەزیری تەندروستی عیراق ئامادەیبوو.


د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی کەمی دەرمان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشان لە نەخۆشخانەی هیوا، لەگەڵ براکۆ شێرکۆ فاتیح شوانی پەرلەمانتاری عیراق، بە ئامادەبوونی  وەزیری تەندروستی عیراق، نوێنەرانی نەخۆشخانەی هیوا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش و یەکلاکەرەوەمان لە وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدا.

وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا، بە ڕاشکاوی تیشکمان خستە سەر ئەو ئاستەنگ و رۆتینە بێزارکەرانەی دەبنە هۆی دواکەوتنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکە، خۆشبەختانە و پاش پێداگرییەکی زۆر، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی رۆتین و کارئاسانی تەواو بۆ ئەوەی دەرمان بە خێراترین کات بگاتە دەستی نەخۆش، هاوکات زیادکردنی دەرمان و دابینکردنی چەندین جۆری دەرمانی پێویست و گرنگ بۆ نەخۆشخانەی هیوا، پلانی داهاتووش ئامادەکارییەکان دەستیپێکرد بۆ زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکە بۆ ساڵی 2027.

ئەوەشی وت: ئەم دەستکەوتە دەرەنجامی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی پێشوومان بوو لەگەڵ وەزیری تەندروستی، تا بگەینە لێکتێگەیشتنێکی راستەوخۆ لە نێوان وەزارەت و نەخۆشخانەکە، بۆ ئەوەی هەمیشە لە خزمەتی خەڵک و کەرتی تەندروستیدا دەبین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket