riklam

ئاسایش: ئەمڕۆ پێنج هێرشی درۆنی کرایە سەر هەرێم

کوردستان 10:45 PM - 2026-04-16
لۆگۆی ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی ئاسایش

ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامارێک بڵاو دەکاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: لە سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆوە پێنج هێرشی درۆنی کراوەتە سەر چەند شوێنێکی جیاوازی هەرێم و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ ١٦-٤-٢٠٢٦  ڕادەگەیەنێت کە، لە سەعات ١٢ و ١٠ دەقیقەی شەوی پێنج شەممە بە(یەک) درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە. 

هاوکات، لەسەعات ١٣ و ٥٥ دەقیقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە(یەک) درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێز.

لەلایەکی ترەوە، ئەمشەو لەنێوان سەعات (٢١:١٥ بۆ ٢١:٢٣) بە (سێ) درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران، هیچ کام لە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket