riklam

دەزگای ئاسایشی هەرێم: لەماوەی یەک رۆژدا 6 هێرشی درۆنیی کراوەتە سەر هەرێم

کوردستان 07:45 PM - 2026-04-15
لۆگۆی دەزگای ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی دەزگای ئاسایش

ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 24 سەعاتی رابردووی راگەیاند، بەپێی راگەیەنراوەکە لە ماوەی رابردوودا 5 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێم.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٦/٤/١٤ یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران.
هاوکات، سێ هێرشی درۆنی سەعات ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و    
لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا شەهیدێک و دوو برینداری لێکەوتەوە.

راشیگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/٤/١٥ یەک هێرشی درۆنی سەعات ٢:١٦ خولەکی نیوەڕۆ کراوەتە سەر ناحیەی دێگەڵە - کەمپی پەنابەران و لەدەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا زیانی گیانی نەبووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket