riklam

نرخى نەوت دادەبەزێت

جیهان 10:13 AM - 2026-04-15
نرخى نەوت PUKMEDIA

نرخى نەوت

نرخی نەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە ئاسیادا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، دابەزینى نرخەکان دوای ئەوە دێت کە هیوایەک بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکانی ئاشتی و راگرتنی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران دروست بووە، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی گواستنەوەی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 94 دۆلار و 40 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە رێژەی 0.6% دابەزی و گەیشتە 87 دۆلار و 86 سەنت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەگەری هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا خولێکی نوێی گفتوگۆکان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە مەترسیی پەککەوتنی هاتوچۆی نەوتی لە گەرووی هورمز دروست کردووە.

سەرەڕای گەمارۆکان، ئاگربەستە کاتییەکەی نێوان واشنتۆن و تاران تا ئێستا بەردەوامە، لەلایەکی تریشەوە، دانوستانی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن وەک نیشانەیەکی ئەرێنی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەبینرێت.

ئابووریناسانی بانکی ANZ ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە مانگی ئازاردا بەهۆی شەڕەوە رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا کەمبووەتەوە، ئەوان پێیان وایە بەردەوامى شەڕ بۆ ماوەیەکی درێژ، بەسە بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە ئاستە بەرزەکاندا بمێنێتەوە، چونکە گەرووی هورمز کە 20%ی پێداویستی جیهان دابین دەکات، ئێستا لەژێر کاریگەریی ململانێکاندا پەکیکەوتووە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket