سەرۆککۆمار: قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفال بکرێتەوە
عیراق 12:01 PM - 2026-04-14
سەرۆکایەتی کۆمار
نزار ئامیدی سەرۆککۆماری عیراق
سەرۆککۆماری عیراق لە 38ـەمین ساڵیادی ئەنفالدا داوای قەرەبووکردنەوەی
ماددی و مەعنەوی بۆ کەسوکاری قوربانییان دەکات و جەخت لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو
ناوچانە دەکاتەوە کە بەهۆی شاڵاوەکانەوە وێران بوون.
نزار ئامیدی سەرۆککۆماری عیراق، لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەی 38ـەمین
ساڵیادی تاوانی ئەنفال کە لە ساڵی 1988 ئەنجام دران، ڕایگەیاند کە لەو کارەساتەدا
زیاتر لە 182 هەزار منداڵ، ژن و پیاوی بەساڵاچووی گەلی کورد بوونە قوربانی. سەرۆک
کۆمار شاڵاوەکانی ئەنفالی وەک یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی جینۆساید لە مێژووی
نوێدا وەسف کرد کە تا ئێستاش ئاسەوارە پڕ لە ئازارەکانی لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا
ماونەتەوە.
لە یادی ئەم کارەساتەدا، نزار ئامیدی داوای لە حکومەتی فیدراڵ و
حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ گەڕان بەدوای ڕووفاتی تەواوی
شەهیدان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا و گەڕاندنەوەیان بۆ لای کەسوکاریان.
هەر لە بەیاننامەکەیدا، سەرۆککۆمار جەختی لە پێویستی قەرەبووکردنەوەی
کەسوکاری قوربانییان کردەوە لەو زیانە مرۆیی و ماددیانەی پێیان گەیشتووە، ئەمەش
دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق ئەنفالی وەک تاوانی جینۆساید و تاوان
دژی مرۆڤایەتی ناساندووە.
سەرۆک کۆماری عیراق،هەروەها داوای پێشکەشکردنی چاودێری زیاتری کرد بۆ
ئەو کەسانەی کە بەدەست ئاسەوارەکانی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتییەوە دەناڵێنن و
بریندارن. هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شاڵاوەکانی
ئەنفال بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئاوەدان بکرێنەوە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بگەنەوە
ئەو شوێنانەی کە لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی وێرانکاری بوونەتەوە.
لە کۆتایشدا،
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق،جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی
یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عیراق کردەوە، ناوبراو ڕایگەیاند
کە پاراستنی دەستکەوتە بەدیهاتووەکان و پاراستنی سیستەمی دیموکراسی تاقە ڕێگەیە بۆ
بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر کە دادپەروەری، ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو
هاووڵاتییان تێدا فەراهەم بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

