هەرسێ لایەنی جەنگ زیاتر لە 330 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە
جیهان 10:10 AM - 2026-04-14
ECON PEDIA
زیانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران و ئەمریکا
ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل لە جەنگی 39 رۆژدا، زیاتر لە 330 ملیار دۆلار
زیانیان بەرکەوتووە، کە ئێران زۆرترین زیان و ئیسرائیل کەمترین زیانی بەرکەوتووە.
فاتیمە موهاجیرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە لێدوانێکیدا زیانەکانی جەنگی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند:
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، زیانی ئێران لەم جەنگەی کۆتاییدا گەیشتووەتە 270
ملیار دۆلار.
ئێران دەیەوێت لە دانوستانەکاندا، قەرەبووی زیانەکانی بکرێتەوە و لەو
بارەیەوە موهاجیرانی دووپاتی کردووەتەوە، قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بەشێکی سەرەکین
لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.
پەیوەست بە زیانی لایەنی ئەمریکی و ئیسرائیلی، ئەوە بەپێی بەدواداچوونە
میدیاییەکان، زيانە راستەوخۆکانی ئەمریکا لە جەنگی 39 رۆژەی ئێران
گەیشتووەتە 44 ملیار دۆلار، کە خەرجی شەش رۆژی یەکەمی 11 ملیار دۆلار بووە،
هەروەها سێ ملیار دۆلاریش بەهۆی تێکشکانی کەرەستە سەربازییەکانی بووە، کە کۆی گشتی
دەگاتە44 ملیار دۆلار.
هاوکات، ئیسرائیل لە ماوەی جەنگەکەدا 15 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، ئەمە
جگە لەوەی زیانی ملیارەها دۆلاری دیکەی
بەهۆی راگرتنی کەرتەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزارییەوە بەرکەوتووە، هاوکات تاوەکو
ئێستا 26 هەزار کەس داوای قەرەبوویان کردووە، کە زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان
کەوتووە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە رۆژی 28ی2ی2026، جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران دەستیپێکردوو،
کە بەهۆیەوە چەندین فەرماندەی ئەمنی بە ئامانج گیراون، ئەمە جگە لەوەی پێگە
سەربازییەکان و وێستگەکانی سوتەمەنیش ئامانجی جەنگەکە بوون، لە بەرامبەریشدا،
ئێران بە هەڵدانی مووشەک بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ وەڵامی هێرشەکانی دایەوە،
بەڵام لە بەرەبەیانی 8ی4ی2026، ئاگربەستی وەستانی جەنگ بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیەندرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

