یەکێتی بە خوێن داستانێ کۆڕێ-ی تۆمارکرد
کوردستان 09:08 AM - 2026-04-11
ئەرشیف
چیای کۆڕێ
كۆڕی ئه‌و داستانه‌ی یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه به‌رگرییان كرد
و زۆری دیكه‌ش راكردن و پاشه‌كشه‌یان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هێزی به‌رگریكردن له خاكی
كوردستان سه‌ركه‌وت و سوپای به‌عسی دیكتاتۆریان تێك‌شكاند.
له‌و داستانه‌دا كه به خوێنی 11 شه‌هید
تۆماركرا، 9 شه‌هیدیان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوون و ئه‌وانی دیكه‌ش بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی كه له به‌ره‌ی كوردستانی دوای راپه‌رین دا بوون و داستانهكهش له رۆژی
11-4-1991 تۆماركرا.
فه‌دۆ مه‌خموری فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان كه به‌شداری سه‌ره‌كی داستانی كۆڕێی كردووه، بە سایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991ی گه‌لی
كوردستاندا، دوای گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر و مه‌سیف له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه،
كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه له شه‌قڵاوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، كاك
كۆسره‌ت وتی: "ئه‌گه‌ر
ئێوه به‌رگری بكه‌ن زۆر باشه، دواتر شه‌هید رێباز ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه
كه سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كه ده‌كات، کە به‌عس به‌نیاز بوو هێرشی بكاته‌سه‌ر".
یان له‌وێ شه‌هید ده‌بین یا رێگری له‌هێرشی به‌عس ده‌كه‌ین
"حكومه‌تی به‌عس له پێشڕه‌ویدا بوو، هێزێكی زۆری
كۆكرده‌وه كه سێ لیوا بوو، سه‌رجه‌میان له هێزی تایبه‌ت بوون، جگه له‌وه‌ش
بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌یشتینه عوزران بڕیارماندا یان
له‌وێ شه‌هید ده‌بین یا رێگری له هێرشی به‌عس ده‌كه‌ین"، فه‌دۆ مه‌خموری
وایوت.
وتیشی: "دوای دابه‌شكردنی ناوچه‌كه به‌سه‌ر هێزه‌كاندا كه به‌ری
رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بوو، به‌شی رۆژهه‌ڵات به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی و مه‌فره‌زه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سپێردرا، به‌شی رۆژئاواش به‌هێزه‌كانی به‌ره‌ی
كوردستانی ئه‌و كاته كه له پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی، حزبی
سۆسیالیست سپێردرا".
زه‌برێكی كوشنده به‌هێزه‌كانی دوژمن گەیەندرا
باسی له‌وه‌شكرد، كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو به‌ره‌كه،
هێزه‌كانی به‌عسیش به‌ناو ده‌ربه‌ندی كۆڕێدا ده‌هاتن، سه‌عات دوای 4ی به‌ره‌به‌ریانی
11ی نیسانی 1991، هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان به جوڵهكرد، دوای نزیكبوونه‌وه له هێزه‌كانمان
شه‌ڕ رویدا و زه‌برێكی كوشنده‌مان به هێزه‌كانی دوژمن گه‌یاند، ئێمه له‌به‌ری
خۆمان نه‌مانهێشت هێزه‌كانی رژێم پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ری ئه‌وبه‌ر كه
هێزه‌كانی پارتی و به‌ره‌ی كوردستانی لێ‌بوو، هێزه‌كانی رژێم ناوچه‌كه‌یان گرت.
ئه‌وه‌شی وت:"دواتر په‌یوه‌ندی به‌كاك كۆسره‌ته‌وه كرا و هێزێكی
دیكه‌ی یه‌كێتی گه‌یشته ناوچه‌كه كه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتیان
ده‌كرد، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌شه‌ڕ به‌ری رۆژئاواشیان كۆنترۆڵكرده‌وه".
به وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی یه‌كێتی كه خۆی به‌شداری
شه‌ڕه‌كه بوو، دوای شكستی هێزه‌كانی دوژمن، له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆی 11ی نیسانی
1991، رژێمی به‌عس وه‌فدی ناردبوو بۆ دانوستان و دواتر له شه‌قڵاوه دانوستان ده‌ستیپێكرد.
به چه‌پڵه لێدان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێشوازیی کراین
فه‌دۆ مه‌خموری باسی له‌وه‌شكرد:" ئه‌و داستانه به خوێنی 9 شه‌هیدی
یه‌كێتی و چه‌ندین بریندار و دوو شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تۆماركرا و
هیچ لایه‌نێكی دیكه شه‌هیدی نه‌بوو، وتیشی: دوای ده‌ستپێكردنی دانوستان له نێوان
وه‌فدی پێشمه‌رگه و رژێم، ئێمه له گۆڕستانی سه‌ر مه‌یدانی شه‌قڵاوه شه‌هیده‌كانمان
به خاكسپارد، كه ژماره‌یان 11 كه‌س بوو، دواتر كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌واڵه‌كه‌یان
بیست گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كه و به‌چه‌پڵه لێدان به‌ره‌و روومان هاتن".
له‌باره‌ی زیانه‌كانی رژێمیشه‌وه له شه‌ڕه‌كه‌دا، مه‌خموری ده‌ڵێت:
"هێزه‌كانی دوژمن كه به‌چه‌ندین هه‌زار سه‌ربازی تایبه‌ت مه‌زه‌نده ده‌كرا و
سه‌رجه‌میان له هێزه تایبه‌ته‌كانی رژێم بوون زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت، له شه‌ڕه‌كه‌دا
زیاتر له 300 كوژراو و ده‌یان برینداریان هه‌بووه، جگه زیانه گیانییهكانیان
له شه‌قامی ده‌ربه‌ندی كۆڕێدا چه‌ندین تانك و ناقیله و چه‌كی قورسی رژێمان
تێكشاند".
فه‌دۆ مه‌خموری، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:" ئه‌وانه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كی
شه‌ڕه‌كه بوون و رۆڵیان هه‌بوو دیاره كێ بوو، ئێستا زۆر كه‌س باسی شه‌ڕه‌كه ده‌كات،
له كاتێكدا كه به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌شی نه‌كردوه و خۆی به‌پاڵه‌وان نیشاندا ده‌دات،
وه‌ك ئه‌و په‌نده كوردییه‌ی لێهاتووه كه ده‌ڵێت" گۆزه له‌ڕێی كانی ده‌شكێت"،
بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ڕمان نه‌كردایه 9 شه‌هیدمان نه‌ده‌دا، برایانی بزوتنه‌وه‌ش
دوو شه‌هید، ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی بهرگریكردوه بۆ مێژوو
شاهیدی ده‌ده‌م و راستییه‌كان وه‌ك خۆی ده‌ڵێم".
حاجی مه‌سیفی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان كه له داستانی كۆڕێدا به‌شداریكردووه و برینداریش بووه بۆ PUKMEDIA،
ده‌ڵێت: "له‌ڕاستیدا به‌شێك براده‌ران له گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، داستانه‌كه
تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی كۆڕێ دوو شه‌ڕه، یه‌كێكیان له 7ی
نیسانی 1991دا بووه و ئه‌وی تریان له 11ی نیسانی 1991دا بووه، شه‌ڕی 7ی نیسان
هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌ی كوردستانی پێكه‌وه به‌شدار بوون، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه‌ی
11ی نیسان و تۆماركردنی داستانی كۆڕێ کە بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی تۆمارکرا
جیاوازییه‌كه‌ی له‌وه‌دا بوو كه به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه دابه‌شكرا كه به‌ری رۆژهه‌ڵات
و رۆژئاوای پێده‌وترێت".
ئەو لایەی پێشمەرگەکانی یەکێتی شەڕیان تێدا دەکرد ئازادکرا
"به‌ری رۆژهه‌ڵات بۆ یه‌كێتی دانرا به‌سه‌ر شه‌قامی
دهربهندهكهشهوه كه به شه‌هیدی فه‌رمانده حه‌سه‌ن كوێستانی سپێردرا، به‌ری
رۆژئاواش هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، وه‌ك (پارتی دیموكراتی
كوردستان، حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی، پارتی گه‌ل)، كاتێك به‌ره‌به‌یانی 11ی
نیسانی 1991 شه‌ڕه‌كه رویدا، له‌به‌ری رۆژهه‌ڵات كه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی
سپێردرا بوو، لەو ره‌بایه‌ى پێشه‌وه فاروق گڕاوی شه‌هید بوو، دوژمن ته‌نها
توانی ئه‌و شوێنه بگرێت، به‌ڵام له‌به‌ری رۆژئاوا دوژمن توانی هه‌موو چیاكه
بگرێت"حاجی مه‌سیفی وایوت.
شەڕێکی خوێناوی لە داستانی کۆڕێ-دا کرا
هه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه، حاجی مه‌سیفی ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر شه‌قامی
ده‌ربه‌نده‌كه، شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی و ئێمه و مه‌فره‌زه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت بهرگیرمان
كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌گێڕنه‌وه، به‌تایبه‌ت براده‌رانی
پارتی، شه‌ڕه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه داستانی كۆڕێ كه شه‌ڕێكی خوێناوی تێدا
كرا و دوژمن شكستی هێنا رۆژی 11ی نیسان بوو، هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ی شه‌هیدیدا
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كه به‌ته‌نها 9 شه‌هیدی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ دوو شه‌هیدی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌وبه‌ره‌ی دیكه كه به به‌ره‌ی كوردستانی
سپێردرابوو گیرا".
ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌وانه‌ی به‌ری رۆژئاوایان كۆنترۆڵكرده‌وه،
پێكهاتبوون له ره‌حمان سه‌یده، شه‌هید ته‌حسین كاوانی، سه‌فین مه‌لا قه‌ره بوون
كه فه‌رمانده بوون، ئه‌وان له گوندی زێبارۆكهوه به‌سه‌ر چیاكه‌دا رۆیشتون و
به‌ری رۆژئاوایان كۆنترۆڵكرده‌وه، ئێمه‌ش له ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌وه رۆیشتن، ته‌نانه‌ت
تا ناو گوندی كۆڕێ رۆیشتین".
حاجی مه‌سیفی ئاماژەی بەوەشکرد: "ده‌بێت بۆ مێژوو راستییه‌كان
بگێڕینه‌وه، ئێستا هه‌ندێك كه‌س خۆی كردوه به‌پاڵه‌وان، له‌كاتێكدا له شه‌ڕه‌كه‌دا
هیچ رۆڵێكی نه‌بووه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه براده‌رێكی پارتی به‌ناوی (حه‌سه‌ن نه‌جار)
له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداریكرد و به‌شدارێكی كاریگه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام قورسایی شه‌ڕه‌كه
له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو، چونكه ئه‌ولایه‌ی به هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی
كوردستانی بوو، چۆڵیان كرد و هێزه‌كانی ئێمه گرتمانه".
له شه‌ڕه‌كه‌دا رژێم زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت
وتیشی: "له‌شه‌ڕه‌كه‌دا رژێم كوژراوێكی زۆری هه‌بوو، چه‌ندین
تانكی تێكشکێندرا، ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كیشی هه‌بوو له تێكشکاندنی تانكه‌كانی
رژێم، هێزه‌كانی كاك كۆسره‌ت بوو، كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌سه‌ن
كوێستانی كه ئه‌وێی پێ سپێردرابوو".
هێزی شه‌ڕكه‌ری داستانه‌كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون
هاوکات سه‌فین مه‌لا قه‌ره، فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرین كه به‌شداری
داستانی كۆڕێی كردووه، بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "شه‌ڕه‌كه‌ی رۆژی 11ی نیسان به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دابه‌شكرا
بوو، به‌ری رۆژهه‌ڵات یه‌كێتی و بزوتنه‌وه و زه‌حمه‌تكێشانی لێ‌بوو، به‌ری
رۆژئاواش پارتی و سۆسیالیست و شیوعی لێ‌بوو، به‌ڵام كاتێك به‌ری رۆژئاوا گیرا، له‌گه‌ڵ
شه‌هید ته‌حسین كاوانی و عه‌بدوڵڵا بۆر بڕیارماندا بیگرینه‌وه و دابه‌ش بووین،
بۆیه له‌گه‌ڵ دابه‌زینمان رژێم بۆردومانی كردین، دواتر هێرشمان كرد و له ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا به‌ری رۆژئاوامان كۆنترۆڵكرده‌وه".
" له‌وكاته‌دا هێزه‌كانی كوردستان، له ژێر چه‌تری
به‌ره‌ی كوردستانیدا بوون، كه پێش راپه‌ڕین دروستكرا بوو، به‌ڵام هه‌ر حزبێك
هێزێكی خۆی هه‌بوو، وتی: دوای ئه‌وه‌ی رژێم هه‌ولێری گرت، دواتریش مه‌سیف گیرا، سه‌ری
ره‌شمان چۆڵكرد، چونكه وتیان رژێم ده‌چێته شه‌قڵاوه، بۆیه رۆژی 8ی نیسانی 1991
گه‌یشتینه ده‌ربه‌ندی كۆڕێ، كاتێك گه‌یشتینه ده‌ربه‌ندی كۆڕێ شه‌هید حه‌سه‌ن
كوێستانی و ئه‌وان شه‌ڕیان ده‌كرد و هێزه‌كانی رژێم ده‌كشانه‌وه"، سه‌فین مه‌لا
قه‌ره وایوت.
وتیشی: "دواتر هێزێكمان نارد و له‌ناو كۆڕێوه چه‌ند ئاربیجییهكیان
نا بهتانهكانی رژێمه‌وه و تێكیانشکاند و هێزه‌كه‌ی رژێم شكێندرا، بۆیه شه‌ڕه‌كه
تا نزیكه‌ی 1ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامبوو".
سه‌فین مه‌لا قه‌ره ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له‌كاتێكدا خه‌ڵك
هه‌مووی ئاواره بوو، هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌دڵ و گیان به‌رگریان لێ‌كردن و هێزی شه‌ڕكه‌ری
داستانه‌كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون.
لە دوای ئەوەی راپەڕین توانی بگاتە كەركوك و لە رۆژی نەورۆزی ساڵی
1991 كەركوك ئازادكرا، بەڵام دوای ئەوە ھاوكێشەی ھێز گۆڕدرا و رژێم پەلاماری
ناوچەكانی دایەوە و لە سلێمانی نزیكبووەوە، لەوکاتەشدا هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەت
پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی هەوڵەکانی رژێمی بەعس بۆ داگیرکاری
وەستانەوە، لەو چوارچێوەیەشدا دوو داستانی بەناوبانگی تۆمارکرد، کە بریتی بوون لە(
داستانی چیای ئەزمڕ) بەسەرپەرشتی جەبار فەرمان و (داستانی کۆڕێ) کە سوپای رژێمی
پێشووی عیراقیان لە داگیرکاری راگرت، هەروەها پشتێننەیەک بوو بۆ سەلامەتی کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان کە لەوکاتەدا لە دژی بەعس رەویان دەکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

