كەوتنی بتی تاكڕەوی و دیكتاتۆری
کوردستان 09:05 AM - 2026-04-09
PUKMEDIA
روخانی دیکتاتۆرییەت
رۆژی 9ی نیسانی 2003 بەغداد لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بە تەواوی كۆنتڕۆڵكرا و لە گۆڕەپانی فیردۆسی پایتەخی عیراق پەیكەری سەدام حسێن سەرۆك كۆماری رژێمی روخاوی عیراقیان وەك رەمزێك بۆ تێكشاندنی دەسەڵاتەكەی روخاند و ئیدی كۆتایی بەدەسەڵاتی 35 ساڵەی رژێمى بەعس هات.
کورد و سەرجەم پێکهاتەکان بە دڕندانەترین شێواز ئازاردران
رژێمی بەعسی لەناوچوو بە دڕندانەترین شێوە ئازاری سەرجەم پێكهاتەكانی عیراقیدا، بەتایبەت كورد كە لە 16-3-1988 كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كرد و 5000 رۆڵەی ئەو شارەی شەهیدكرد، هەروەها شاڵاوی ئەنفالیش یەكێكی تر بوو لە كارە قێزەونەكانی رژێمی بەعس، كە تێیدا 182 هەزار هاووڵاتیی كوردی بێ تاوان، بێ سەروشوێن كران و ئێستا رۆژ بەرۆژ گۆڕی بەكۆمەڵ لە عیراق دەدۆزرێنەوە، كە كوردی تیا زیندە بە چاڵكراون.
سەدام كێ بوو؟ چۆن دەسەڵاتی وەرگرت؟
سەدام بە یەكێك لە دیكاتاتۆرە مەترسیدارەكانی سەدەی بیستەم دادەنرێت، كە لە یەك كاتدا تەواوی پۆست و دەسەڵاتەكانی عیراقی بە دەستەوەبوو، ناوی تەواوی سەدام، سەدام حسێن عەبدولمەجید ئەلتكریتی بوو، لە 28 ی نیسانی ساڵی 1937 لە گوندی عۆجەی سەر بە تكریت لە خێزانێكی شوان و ئاژەڵدار لە دایكبووە، باوكی سەدام شەش مانگ پێش لە دایكبوونی سەدام كۆچی دوایی كردوە، پاش ماوەیەكیش برا گەورەكەی سەدام لە تەمەنی 13 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی دەكات.
سەدام حسێن چوارەم سەرۆك كۆماری عیراق و ئەمینداری گشتی حزبی بەعس و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بووە لە 1979 تا 9ی نیسانی 2003 و پێشتریش جێگری سەرۆك كۆمار و ئەندامی سەركردایەتی و سەرۆكی نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بووە لە حزبی بەعس لە 1975 تا 1979، رۆڵی سەرەكی بینیووە لە بەهێزترین كودەتا لە 17ی تەموزی 1968 كە داوای بیرۆكەی نەتەوەیی عەرەبی دەكرد، سەدام كە جێگری ئەحمەد حەسەن بەكر بوو لە 1979 دوای راوەدونانی نەیارەكانی چووە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار و حزبی بەعسەوە.
دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆتاییهات
سەدام حسێن لە 13ی كانوونی یەكەمی 2003 لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركرا و لە 30ی كانوونی یەكەمی 2006 دوای دادگایی كردنی لە عیراق لە سێدارە درا، کە پێشر لە 20-3-2003، ئەمریكا و هاوپەیمانانی یەكەم گورزی ئاسمانیان لە عیراق وەشاند، بەمەبەستی لەناوبردنی رژێمی بەعسی لەناوچوو و رزگاركردنی هاووڵاتییان لە ژێر دەستی ئەو رژێمە دیكتاتۆرە، لە رۆژی 9-4-2003 بەغدا لە لایەن هاوپەیمانان بە تەواوی كۆنتڕۆڵكرا و پەیكەری سەدام حسێنی دیكتاتۆر لە پایتەختی عیراق روخێندرا، كە ئەوەش وەك خەون وابوو بۆ عیراقییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

