ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران شۆكهێنه‌ره
کوردستان 07:55 PM - 2026-04-08
PUKMEDIA
گرژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران
ئه‌مریكا و ئیسرائیل له 28ی2ی2026،جه‌نگیان دژی ئێران ده‌ستپێكردو تارانیش وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دایه‌وه، له‌ماوه‌ی جه‌نگه‌كه كه‌تائێستا 39 رۆژی خایاندوه، زۆرترین قوربانی گیانی له سێ وڵاتی به‌شداری جه‌نگ بووه‌و پاشانیش وڵاتانی كه‌نداو به‌پله‌ی دووه‌م دێن.
نوێترین ئاماره گیانییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن
ئێران
ئاژانسی (هه‌رانا) بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌وه تاوه ئێستا سێ هه‌زار و 636 كه‌س كوژراون، كه هه‌زار و 701 كه‌سیان مه‌ده‌نین، له‌و ژماره‌یه‌ش لانیكه‌م 254 منداڵیان تێدایه.
هاوكات، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور و مانگی سووری جیهانی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، لانیكه‌م هه‌زار و 900 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و 20 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئیسرائیل
به‌پێی ڕاپۆرتی فریاگوزاری ئیسرائیل ، 23 كه‌س به‌هۆی هێرشی موشه‌كی ئێران و لوبنانه‌وه كوژراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل، جوتیارێكی ئه‌و وڵاته كوژرا.
ئه‌مریكا
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، تا ئێستا 13 سه‌ربازیان كوژراون و زیاتر له 300ی دیكه‌شیان بریندار بوون.
سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی سوپای ئه‌مریكا له عیراق، شه‌ش سه‌ربازیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات حه‌وتی دیكه‌ش له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێران‌دا كوژراون.
لوبنان
ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی لوبنان بڵاویكرده‌وه، كه هێرشه‌كانی ئیسرائیل له باشووری وڵاته‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، كه هێرشكراوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژراون.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان ڕایانگه‌یاندبوو كه له دووی ئاداره‌وه تا ئێستا هه‌زار و 530 كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون كه لانیكه‌م 129 كه‌سیان منداڵ بوون.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌و بابه‌ته به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه، له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی گروپه‌كه بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 2ی ئازاردا زیاتر له 400 چه‌كداری حزبوڵڵا كوژراون.
هاوكات، سوپای لوبنان بڵاویكرده‌وه، له 2ی ئازاره‌وه لانیكه‌م 10 سه‌رباز له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته كوژراون كه زۆربه‌یان له باشوور بوون، هه‌روه‌ها له دوو ڕووداوی جیاوازدا له باشووری لوبنان، سێ سه‌ربازی ئاشتی پارێزی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوژران.
عیراق
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی عیراق ڕایانگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه لانیكه‌م 110 كه‌س كوژراون.
كوژراوه‌كان له نێوان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ربازانی وه‌زاره‌تی به‌رگری بوون.
هه‌رێمی كوردستان
به‌هۆی هێرشی درۆنی و مووشه‌كییه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، 19 كه‌س شه‌هید بوون، كه حه‌وتیان پێشمه‌رگه بوون و دوانیشیان ژن و مێردێك بوون، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌پێشمه‌رگه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بوون، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی تیمی كوردستانی عیراق(CPT)، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی جه‌نگدا 93 كه‌س بریندار بوون، كه پێده‌چێت ژماره‌ی برینداره‌كان زیاتریشبن.
فه‌ره‌نسا
به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی كوژراو شه‌شی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئیمارات
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات كوژرانی 12 كه‌سیان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێران پشتڕاستكرده‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش دوانیان كه‌سانی سه‌ربازی بوون.
قه‌ته‌ر
وه‌زاره‌تی به‌رگری قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاندوه، رۆژی 22ی3ی2026، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك له ئاوه‌كانی قه‌ته‌ردا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌و ژماره‌یه‌ش چواریان سه‌ربازی قه‌ته‌ر و یه‌كێكیشیان سه‌ربازی توركیا بووه له‌هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی توركیا و قه‌ته‌ر.
كوه‌یت
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوه‌یت، كوژرانی حه‌وت كه‌سیان راگه‌یاندووه، كه سێ كه‌سیان مه‌ده‌نی بوون و دوو كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دووانی دیكه‌شیان له‌هێزه چه‌كداره‌كان بوون.
كه‌ناری ڕۆژئاوا- فه‌له‌ستین
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌فه‌له‌ستین چوار ژنی فه‌له‌ستینی له‌هێرشی مووشه‌كی ئێران له‌كه‌رتی ڕۆژئاوای كوژراون، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
سوریا
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی 28ی2ی2026، مووشه‌كێكی ئێرانی به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری سویده له باشووری ئه‌و وڵاته كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژراون.
به‌حره‌ین
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاندوه، له دوو هێرشی جیاوازی ئێران‌دا، دوو كه‌س كوژراون، كه دوایین هێرشیان باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بوو كه شاری مه‌نامه‌ی كرده ئامانج.
هاوكات، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات ڕایگه‌یاند، له هێرشێكی ئێران بۆ سه‌ر به‌حره‌ین له رۆژی 24ی3ی2026، یه‌كێك له به‌ڵێنده‌ره مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌و وڵاته كوژراوه، كه ره‌گه‌زنامه‌ی مه‌غریبی هه‌بووه.
عه‌مان
به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی پیشه‌سازی سه‌حار له عه‌مان له رۆژی 13ی3ی2026، دوو كه‌س كوژران.
سعودیه
به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كییه‌وه بۆ سه‌ر شاری خه‌ره‌ج له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی ریاز، دوو كه‌س كوژران.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌ماوه‌ی 39 رۆژی جه‌نگدا لانیكه‌م 4.789 كه‌س كوژراون كه زۆرترنیان له‌ئێران بووه، پاشان لوبنان به‌پله‌ی دوووه‌م دێت و عیراقیش له‌پله‌ی سێهه‌مدایه كه 129 كوژراوی هه‌یه.
PUKMEDIA سه‌رچاوه/ ئاژانسی رۆیته‌رز
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23




.jpg)


دابەزێنە

