جه‌نگی سێ وڵاته‌كه به‌ره‌و قۆناغی یه‌كلاكردنه‌وه هه‌نگاوده‌نێت
جیهان 01:24 PM - 2026-04-07
AFP
هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەسفەهان
جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دژ به ئێران له رۆژی 39 هه‌میندا
به‌رده‌وامه و مۆڵه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش بۆ رێككه‌وتن به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات،
به‌مه‌ش جه‌نگ ده‌چێته قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا، كه له نێوان دوو بژارده‌دا
ده‌بێت.
هێرشه‌كان به‌رده‌وامن
میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، ده‌نگی شه‌ش ته‌قینه‌وه له
شاری قوم له ناوه‌ڕاستی ئێران بیستراوه، هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش به
ئاسمانی تاران‌دا سوڕاونه‌ته‌وه و ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له پایته‌خت بیسراوه.
هاوكات زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی زۆر به‌هێز و یه‌ك له
دوای یه‌ك شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ئیسلامشه‌هر، قودس، شه‌هریار و شیراز و ئه‌سفه‌هان
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێرانی هه‌ژاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سێ فڕۆكه‌خانه و
زانكۆی شه‌ریف به ئامانج گیراون.
له باره‌ی هێرشهكانیشهوه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند،
شه‌پۆلێكی هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر تاران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێران كۆتایی
پێهێناوه، كه ئامانج لێی لێدان بووه له ژێرخانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه
كردووه، ئامانجی هێرشه‌كه زیانگه‌یاندن بووه به ژێرخانه‌كانی ئێران له تاران
و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته.
سوپای ئیسرائیل: له هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دووربكه‌ونه‌وه
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا داوا له
هاووڵاتییانی ئێران ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی خۆیان، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان نه‌به‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، ئه‌م هۆشدارییه
تا سه‌عات 9ی شه‌و به كاتی ناوخۆیی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، له ڕاگهیهندراوهكهدا
جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه ئاماده‌بوون له‌سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان یان ته‌نانه‌ت
مانه‌وه له نزیك هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ژیانی هاووڵاتییان ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی
گه‌وره‌وه.
ئێران به‌رده‌وامه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ندین
مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی شاره‌كانی ئیسرائیل كرد و به‌پێی به‌ره‌ی ناوخۆیی ئیسرائیل، سیسته‌می
به‌رگری له ئهفیفم و یهرئون و كریات شهموونه كارا كراوه.
هاوكات رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حره‌نۆت، ئاشكرای كرد، كڵاوه‌ی
مووشه‌كێكی هێشوویی له ته‌لئه‌بیبی پایته‌خت كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارچه‌ی مووشه‌كانی ئێران له 10 ناوچه‌ی ئیسرائیل كه‌وتووه‌ته
خواره‌وه.
ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی ئێران
به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له 28ـی
شوبات تاوه‌كو 30ـی ئازاری 2026، له ئێران به‌هۆی هێرش و بۆردوومانه‌كانه‌وه زیاتر
له 2100 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و 27900 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها
جه‌نگه‌كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی زیاتر له 3.8 ملیۆن كه‌س به‌جێهێشتووه
و دۆخێكی ناله‌باری بۆ دانیشتووان دروستكردووه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگ به كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز ده‌دات
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ
ده‌نگدان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز كۆده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه
دێت كه پڕۆژه یاساكه‌ی پێشوو بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روه‌كه له‌لایه‌ن چین و روسیا
ره‌تكرایه‌وه، كه وڵاتی به‌حره‌ین پێشكه‌شی كردبوو، تیایدا داوای كردبوو هه‌موو
رێكارێكی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روه‌كه بگیرێته به‌ر.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر
بدرێت، رێگه به وڵاتان ده‌دات هه‌وڵه‌كانی به‌رگری بخه‌نه گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی
گه‌روه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان بتوانن به پارێزراوی به گه‌روه‌كه تێپه‌ڕببن.
مۆڵه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات
سه‌عات 3ـی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به كاتی هه‌رێمی
كوردستان، ئه‌و واده‌یه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیاریكردووه بۆ ڕێككه‌وتن
له‌گه‌ڵ ئێران.
تره‌مپ، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و واده‌یه، داوای كردووه
ئێران رێكبكه‌وێت یان گه‌روی هورمز بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌ری ڕێكنهكهوتندا
"ئێران ده‌كاته دۆزه‌خ"، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ری دواخستنی
واده‌ی بۆردوومانكردنی ژێرخانی ئێران هه‌یه، به‌ڵام دواخستنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی
ئه‌مریكاوه په‌یوه‌سته به بینینی نیشانه‌ی ئه‌رێنی و ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن
تارانه‌وه.
17 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 146 درۆنی ئه‌مریكی و ئیسرائیلی تێكشكێندراون
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سوپای پاسدارانی ئێران كه له‌ئاژانسی
ئه‌نادۆڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه: سوپای وڵاته‌كه‌ی 146 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تێكشكاندووه.
هاوكات، به‌پێی به‌دواداچوونه میدیاییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا
17 فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی و ئیسرائیلی تێكشكێندراون، كه بریتین له فڕۆكه‌ی جه‌نگی و
گواستنه‌وه و هه‌لیكۆپته‌ر.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکا ئەو ژمارەیە رەتدەکاتەوە و فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، دووپاتی دەکاتەوە، هێرشە ئاسمانییەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی زیانێکی کاریگەر تۆمار کرابێت.
هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ ڕێگریكردن له ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه
وڵاتی پاكستان وه‌ك نێوه‌ندگیری سه‌ره‌كی كارده‌كات بۆ
ئه‌وه‌ی به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌كه‌ی تره‌مپ، لێكتێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه‌كان
دروست بكات. ڕه‌زا ئه‌میری موقه‌ده‌م، باڵیۆزی ئێران له‌پاكستان، له پۆستێكی تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس ڕایگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كانی كۆتایی هێنان به‌م جه‌نگه له
قۆناغێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاردان و ئاماژه‌ی به بوونی نیازپاكی له دانوستانه‌كان
كردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

