جۆو كێنت: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوڕام و دەبێت هەرێم سەقامگیربێت
کوردستان 10:26 AM - 2026-04-07
PUKMEDIA
جۆو كێنت به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سه‌نته‌ری نیشتمانیی ئەمریکا
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سه‌نته‌ری نیشتمانیی دژه‌تیرۆری ئەمریکا
رایده‌گه‌یه‌نێت: "هاوڕای بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م
و ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان و عیراق سه‌قامگیربێت و به‌دووربێت له‌و جه‌نگه‌ی هه‌یه".
جۆو كێنت به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سه‌نته‌ری نیشتمانیی دژه‌تیرۆری
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ 8 له وه‌ڵامی
رۆژنامه‌نوسه‌كه‌دا کە وتی: بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كێك
بوو له یه‌كه‌مین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕایگه‌یاند "كوردستان ده‌بێت ببێته
پردێك، نه‌ك مه‌یدانی جه‌نگ، ئه‌وه‌ی كه كورد، وه‌ك سه‌ری ڕمه‌كه بن له‌م جه‌نگه‌دا،
ڕێگه دروسته‌كه نییه"، ڕای تۆ چییه له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی و باشترین ڕۆڵ
كه كوردستان ده‌بێت له‌م دۆخه‌دا بیگێڕێت چییه؟ جۆو كێنت وتی: پێموایه بافڵ تاڵه‌بانی
زۆر زۆر به باشی پێكای كه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌میشه له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا
هه‌بووه، ده‌بێت بمێنێته‌وه، پێویسته وه‌ك ناوچه‌یه‌كی زۆر جێگیر بمێنێته‌وه،
شوێنێك كه خه‌ڵك بتوانن بچن و كۆببنه‌وه و به كرده‌وه به‌شداری له دیپلۆماسییه‌تدا
بكه‌ن، كێ ده‌زانێت، ڕه‌نگه ڕۆژێك له داهاتوودا، بتوانین له هه‌ولێر یان سلێمانی
له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان دابنیشین و ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی
مووشه‌ك بگرینه یه‌كدی، بۆیه من هاوڕام، ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه له هه‌رێمی
كوردستانی عیراقدا هه‌یه به ماندووبوونێكی زۆر به‌ده‌ستهاتووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه،
ئه‌مه چه‌ندین ده‌یه‌ی خایاندووه تاوه‌كو دروستبووه".
راشیگه‌یاند: "پێموانییه هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هێزێكی
كوردی و ناردنی بۆ ناو ئێران بژارده‌یه‌كی سه‌ربازیی گونجاو بێت، هه‌روه‌ها پێموانییه
ژماره‌یان به‌ش بكات، شه‌ڕكه‌ری كورد به‌شی پێویست نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت
بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئێران‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر یان هه‌ر به‌شێكی ڕژێمی ئێران
بڕووخێنن، كه‌واته پێموایه دروستكردنی ئه‌و ناسه‌قامگیرییه له ڕاستیدا دژی
ئامانجه ستراتیژییه‌كانی هه‌مووانه و ده‌بێت بپارێزرێت."
له‌باره‌ی پرسیارێكی دیكه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌وه، سه‌باره‌ت
به بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف به‌م دواییانه بڵاویكرده‌وه كه چۆن بافڵ
تاڵەبانی و قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌و دوو برایه‌ی كه له به‌ریتانیا گه‌وره بوون و
سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن، له پشت په‌رده‌وه كاریان
كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كورد نه‌خرێنه ناو جه‌نگی ئێرانه‌وه، جۆو كێنت وتی:" پێموایه
به ته‌واوی چاره‌نووسسازه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، بوونی كه‌سانێك كه بتوانن یارمه‌تیمان
بده‌ن له دروستكردنی پردێك له‌نێوان ئێرانییه‌كان و هه‌موو لایه‌نه ناوچه‌ییه‌كانی
دیكه زۆر گرنگ ده‌بێت، له‌نێوان ئه‌وه‌ی برایانی تاڵه‌بانی كردوویانه زۆر زۆر
گرنگن بۆ داهاتوو، كه كه‌سانێكمان له‌وێ هه‌بێت متمانه‌یان پێبكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كی
قووڵ و دێرینمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت، كه له‌شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه تێبگه‌ن
و هه‌روه‌ها له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان و حكومه‌تی عیراق له به‌غدادیش
تێبگه‌ن، ئه‌وه زۆر به‌نرخه و له داهاتوودا پێویستمان به زۆرترین ئه‌و كه‌سانه
ده‌بێت كه بتوانن یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

