لوبنان زه‌ره‌رمه‌ندترینی جه‌نگه
جیهان 03:55 PM - 2026-04-05
المعلومة
هێرش بۆسەر لوبنان
له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له‌نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا دژی ئێران، له رۆژی 28ی2ی2026، زیاتر له 10 وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پریشكی ئاگری جه‌نگه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام دوای ئێران به‌هۆی حزبوڵاوه وڵاتی لوبنان زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته كه له‌جه‌نگه‌كه‌دا زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی 14% خاكه‌كه‌ی ده‌كات و زیاتر له 1300 كه‌سیش كوژراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نزیكه‌ی 5 هه‌زار برینداریش له وڵاته‌كه هه‌یه.
حزبوڵڵا هێرشی كرد و ئیسرائیل وه‌ڵامی توندی دایه‌وه
له‌م نێوه‌نده‌دا دوای دوو رۆژ و به دیاریكراوی له‌ڕ‌ۆژی 2ی3ی2026 دا، شه‌ش مووشه‌ك له لوبنانه‌وه ئاڕ‌استه‌ی ئیسرائیل كران، دوای ئه‌مه‌ش حزبوڵڵای لوبنان به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له به‌رامبه‌ر كوژرانی خامنه‌یی ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئیسرائیل راسته‌وخۆ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه‌و به‌چڕ‌ی ناوچه‌ی زاحیه‌ی به‌یروتی بۆردومان كرد و داوای چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی لوبنانی كرد، كه به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان 14% ی كۆی خاكی لوبنان ده‌كات، به‌مه‌ش جارێكی دیكه خه‌ڵێكی زۆر ئاواره بوون.
ژماره‌ی كوژراوان زۆرن
سه‌نته‌ری فریاگوزاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، رۆژانه ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌پێی نوێترین ئامار، تاوه‌كو ئێستا هه‌زارو 368 كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و 138 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه له‌و ژماره‌یه 125 منداڵ كوژراون و 433 منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات 91 ژنیش كوژراون و 488 ژنی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه 53 كارمه‌ندی ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ئه‌فیخای ئه‌درعی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئاشكرای كرد: به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه 800 چه‌كداری حزبوڵڵا كوژراون.
زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره هه‌ن
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لوبنان، تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و 136 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون، كه له 669 كه‌مپدا نیشته‌جێ كراون.
ناوچه‌یه‌كی فراوان به زۆر چۆڵكراوه
ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی له لوبنان كردووه، به‌تایبه‌ت له باشوری لوبنان، كه به‌چه‌ند قۆناغێك ناوچه‌كان چۆڵكران، سه‌ره‌تا داوای چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه له‌نێوان سه‌ر سنوور و روباری لیتانین، كه رووبه‌ره‌كه‌ی 850 كیلۆمه‌تره‌و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تێدا نیشته‌جێ بوو.
دواتریش سوپای ئیسرائیل له 12ی3ی2026، داوای چۆڵكردنی باكوری رووباری له‌یتانی تا سنوری روباری زه‌هرانی كرد، كه رووبه‌ره‌كه‌ی 60 كیلۆمه‌تره، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی ناوچه‌ی زه‌حیه‌ی باشوری به‌یروتی كرد، كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێدا نیشته‌جێیه و رووبه‌ره‌كه‌ی 25 كیلۆمه‌تره.
به‌پێی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، كۆی ئه‌و رووبه‌ره‌ی ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی كردووه، ده‌گاته هه‌زارو 470 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه، ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به 14%ی كۆی خاكی لوبنان.
بۆ لوبنان زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته؟
به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشی چڕ‌یان كرایه سه‌ر، به‌ڵام بۆ لوبنان جیاواز بوو، ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر، پاساوی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان ته‌نها یه‌ك ئامانجه، ئه‌ویش پاراستنی ناوچه‌كانی باكوری وڵاته‌كه‌یه‌تی له هێرشی حزبوڵڵا، به‌ڵام ئێستا ئیسرائیل داوای ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراو ده‌كات، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه یسرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له 31ی3ی2026 دا رایگه‌یاند: ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی پارێزراو تا سنوری روباری له‌یتانی دروست بكات به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر.
حكومه‌تی لوبنان له‌حزبوڵا ناڕ‌ازییه
دوای هێرشه‌كانی حزبوڵڵا، نه‌واف سه‌لام سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان به‌توندی هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئیدانه كرد‌و رایگه‌یاند: هه‌رلایه‌نێك له‌پشت هێرشه‌كانه‌وه بێت ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و كارێكی نابه‌رپرسانه‌یه، چونكه ئاسایشی لوبنان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه بیانوو به ئیسرائیل ده‌دات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر لوبنان.
به‌پێی ئه‌م ئامارانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا، لوبنان زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتی ناوچه‌كه‌یه له جه‌نگه‌كه‌دا، چونكه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، كه قوربانیانی گیانی و ماددی و داگیركردنی ناوچه‌كانی و ئاواره بوونی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و ئاسایشی وڵاته‌كه‌شی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

