مردنی سەرکردەکانی بەعس بەڵگەی داڵدەدانیان لە هەولێر پشتڕاستدەکاتەوە
کوردستان 11:54 AM - 2026-04-04
ئەرشیف
پرسەی زاواکەی سەدام لە هەولێر
مردنی سه‌ركرده‌كانی رژێمی به‌عس له‌هه‌ولێر وته‌كانی
كاكه مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێشتڕاست ده‌كاته‌وه كه وتی:"
ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه جینۆسایدیان به‌سه‌ر گه‌لی كورد هێناوه ئێستا له‌هه‌ولێرن".
سەرکردەکانی بەعس لە هەولێرن
دوێنێ هه‌ینی 3ی4ی2026 ،سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕژێمی
به‌عس و كه‌سی نزیكی سه‌دام حسێن و یه‌كێك له‌هه‌ره تاوانبارترین كه‌سه‌كانی عیراق
له‌هه‌ولێر كۆچی دوایكرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش زاواكه‌ی سه‌دام
حسێن سه‌رۆكی حزبی به‌عسی عیراقی له‌سێداره‌دراو، به‌ناوی غالب محمود له هه‌ولێر
كۆچی دواییكرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی رژێمی به‌عس له‌هه‌ولێر
ده‌بینرێن و له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر سێڵفی ده‌گرن.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری لە هەولێر کۆچی دوایی کرد
رۆژی هه‌ینی تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، دوایین سه‌رۆكی ده‌زگای
هه‌واڵگری رژێمی سه‌دام حسێن پێش رووخانی رژێم، به‌هۆی وه‌ستانی دڵ له هه‌ولێر كۆچی
دوایكرد، له‌وباره‌یه‌وه سالم جومه‌یلی ئه‌فسه‌ر له هه‌واڵگری سه‌رده‌می به‌عس،
رایگه‌یاند: ناوبراو له‌مزگه‌وتی جه‌لیل
خه‌یات له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت.
بەهۆی نارەزایەتییەوە پرسەکەی گۆڕدرا
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی نهێنی مردنی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری
رژێمی به‌عسمان له‌هه‌ولێر ئاشكرا كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر له‌به‌رامبەر رایگشتی
نه‌یانتوانی به‌ئاشكرا پرسه‌ی بۆ دانێن، له‌كاتێكدا به‌نیازبوون سێ رۆژ پرسه‌ی له
مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی هه‌ولێر بۆ دابندرێت، به‌ڵام پرسه‌كه‌یان بۆ ماڵێك له‌هه‌ولێر
گواسته‌وه.
پارێزگاری هەولێر هەواڵەکە رەتناکاتەوە
هەرچەندە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بۆ کەناڵەکانی
پارتی،هەواڵی دانانی پرسە بۆ تاهیر جه‌لیل حه‌بوش لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە
هەولێر رەتکردەوە، بەڵام لەبەرامبەر مانەوەی لە هەولێر و مردنی لە شارەکە، بێدەنگی
هەڵبژارد و نەیتوانی هەواڵەکە رەتبکاتەوە.
تاهیر جه‌لیل حهبوس یه‌كێكه له‌هه‌ره تاوانبارترینهكانی
سه‌رده‌می به‌عس كه‌به‌شداری لە سه‌دان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی کردووە، ئەمە جگە
لەوەی بەشداری کارای کردووە لە پڕۆسه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و
كوشتنی چالاكانی سیاسی كورد و عه‌ره‌ب و سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕین، ته‌نانه‌ت ئه‌م
تاوانباره پێیوابووه ئه‌نفال پڕۆسه‌یه‌كی
راستبووه و بۆ سه‌پاندنی یاسا بووه.
هاوكات، دوای رووخانی رژێمی به‌عس، ئه‌مریكا بڕی یه‌ك
ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك دانابوو كه شوێنه‌كه‌ی ئاشكرابكات، به‌ڵام كۆچی دوایی
ئه‌م تاوانبار و له‌یاسا هه‌ڵهاتووه له هه‌ولێر بووه جێی پرسیار و كاردانه‌وه‌ی
به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه ئایا چۆن؟ و به چ شێوازێك داڵده‌دراوه.
زاوای سەدامیش لە هەولێر کۆچی دوایی کرد
ئه‌مه یه‌كه‌مینجار نییه نه‌وه‌و سه‌ركرده‌كانی به‌عس
له‌هه‌ولێر ببینرێن و كۆچی دوایی بكه‌ن، رۆژی 21ی7ی2023 ش زاواكه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی
حزبی به‌عسی عیراقی له‌سێداره‌دراو، به‌ناوی
غالب محمود له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
غالب مێردی خوشكی سه‌دام، مامی عه‌بد حمود و باوكی شوجاع وفوازه، كه كۆنه
به‌عسین، زاواكه‌ی سه‌دام كه پله‌ی باڵای هه‌بووه له حكومی ڕژێمی به‌عس له‌دوای
رووخاندن و كۆتایهاتنی ڕژێمی به‌عس، له‌هه‌ولێر
ده‌ژیا و داڵدهدرابوو، رۆژی 21ی7ی2023 له
شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
پرسه‌ی ناوبراو له مزگه‌وتی سامی حمد گه‌ردی بوو له هه‌ولێر
و رۆژی دواتریش ته‌رمی ناوبراو له هه‌ولێره‌وه به‌ڕێخرا بۆ تكریت و له‌وێ به‌خاكسپێردرا.
هه‌رچه‌نده پێشتریش مردنی عزه‌ت دوری گه‌وره به‌رپرسی ڕژێمی
به‌عس، له‌هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام نه‌توانرا ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست بكرێته‌وه‌و
تائێستاش گومان لهمردنهكهی هه‌یه.
داڵدەدانی بەعسییەکان کەسوکاری ئەنفال ئازار دەدات
رزگاربوویه‌كی ئه‌نفال: نه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له‌هه‌ولێر
پله‌ی باڵایان هه‌یه
داڵدەدانی
بەعسییەکان، نیگەرانی کەسوکاری ئەنفالی لێکەوتەوە و لەو بارەیەوە،عه‌لی مه‌حمود
رزگاربووی ئه‌نفال و چالاكوان له به‌رنامه‌ی ره‌هه‌ندی كه‌ناڵی كوردسات دا له‌یادی
ئه‌نفالدا وتی: "ئه‌و ئه‌نفالچیه‌ی ماڵی خاڵم و چه‌ند ناسراوێكی دیکەمانی ئه‌نفال
كرد، ئێستا كوڕه‌كه‌ی پله‌ی باڵای له‌هه‌ولێر هه‌یه و ئیتر ئێمه چ دڵێكمان به‌م
شاره خۆش بێت".
كاكه‌مین نه‌جار: تاوانبارانی ئه‌نفال له‌هه‌ولێر داڵده‌دراون
رۆژی 22ی9ی2021 له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌ی،
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی:"
ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه جینۆسایدیان به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هێناوه ئێستا له‌هه‌ولێرن،
ئه‌م راستییه‌ش له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 30 رێكخراو و ده‌زگاو رۆشنبیر‌و پهرلهمانتارو
رۆژنامه‌نوسی هێنایه ده‌نگ و له‌دژی وته‌یه‌كی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیهنراوێكیان بڵاوكردهوهو داڵده‌دانی تاوانبارانی
جینۆسایدیان له‌هه‌ولێر شه‌رمه‌زار كرد.
هەولێر بۆ بەعسییەکان ئارامە
هه‌روه‌ها مافپه‌روه‌ر هێمن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ی
وته‌كانی ئه‌وسای ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌و كاته‌دا به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:"
بۆ ئه‌نفالچیی و نه‌وه‌كانیان هه‌ولێر ئارامه‌و ژیانێكی خۆشیان بۆ دابینكراوه".
كوڕه‌كانی هاشم سوڵتان له‌هه‌ولێرن
پێشتریش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی كوڕه‌كانی هاشم سوڵتان
وه‌زیری به‌رگری به‌عس له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و
وته‌كه‌ی كاكه‌مین نه‌جاری پشتڕاستكرده‌وه كه‌وتبووی: "له‌هه‌ولێر داڵده‌ی
ئه‌نفالچییه‌كان و نه‌وه‌كانیان ده‌درێت".
مردنی سه‌ركرده‌كانی به‌عس له‌هه‌ولێر و دانانی پرسه بۆیان
له‌وشاره ئەوە پشت راستدەکاتەوە کە:" هێشتا كۆنه به‌عسی و ئه‌حبابی داڵده‌دراو له هه‌ولێر
زۆرن، بۆیه هه‌وڵده‌درێت پرسه‌كانیان ببرێته مزگه‌وته گه‌وره‌كانی ئه‌و شاره.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

