riklam

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم: پاراستنی ژینگە ئەرکێکی نیشتمانییە

کوردستان 11:13 PM - 2026-04-02
سەیرانگای دووکان PUKMEDIA

سەیرانگای دووکان

گەشتیار

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی هاوولاتیان دەکات و رایدەگەیەنێت:سەرەڕای دۆخی ناوچەکەمان، کە لە شەڕ و نا ئۆقرەیی بەدوور نییە، تکایە کاتێک لەگەڵ خێزان و ئازیزانتان بۆ هەوای پاک و کاتێکی خۆش دەچنە دەرەوە، لە بیرتان نەچێت کە دەشت و دەر و چیا و ڕووبار و پۆند و جۆگە و دارستانەکان وەک ماڵی خۆتان بپارێزن.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەرزی بەهار و کاتی گەشت و سەیران هاتەوە، ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆر سروشتی کوردستان زیندوو بووەتەوە و زیاتر جوانییەکانی خۆی دەردەخات، سەرەڕای دۆخی ناوچەکەمان، کە لە شەڕ و نا ئۆقرەیی بەدوور نییە، تکایە کاتێک لەگەڵ خێزان و ئازیزانتان بۆ هەوای پاک و کاتێکی خۆش دەچنە دەرەوە، لە بیرتان نەچێت کە دەشت و دەر و چیا و ڕووبار و پۆند و جۆگە و دارستانەکان وەک ماڵی خۆتان بپارێزن.

راشیگەیاند: پاشماوەی گەشتەکانتان لەگەڵ خۆتان بهێننەوە و ژینگەی نیشتیمانی خۆتان پیس مەکەن، پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان، ئەرکێکی نیشتیمانییە و نیشانەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket