riklam

عیراق لەڕێگەی وشكانیی سوریاوە نەوت هەناردە دەكات

عیراق 12:33 PM - 2026-04-02
وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عیراق

وەزارەتی نەوتی عیراق

نەوتی سپی عيراق سووریا

عیراق لە رێگەی وشكانیی سوریاوە نەوت هەناردە دەكات و وەزارەتی نەوتی وڵاتەكەش رایدەگەیەنێت: ئاسایشی گەیشتنی نەوتەكە تاوەكو دەروازەكانی هەناردەكردن، لەلایەن وڵاتی سوریاوە دابین دەكرێت.

ئەمڕۆ 2 ی نیسانی 2026، نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی ئابوریی نیشتمانی و دابینكردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، وەزارەتی نەوت دەستیكردووە بە هەناردەكردنی نەوتی خاو بە تانكەر لە رێگەی وڵاتی سوریاوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە: ئاسایشی گەیشتنی نەوتی عیراق لەناو خاكی سوریاوە تاوەكو دەروازەكانی هەناردەكردن، لەلایەن وڵاتی سوریاوە دابین دەكرێت و پڕۆسەكە بە شێوەی پلەبەندی بەڕێوەدەچێت و هەناردەكردنیش بەردەوام زیاد دەكات بۆ بەهێزكردنی ئابوری عیراق.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی نەوتی عیراق، لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە نەوتی خاوی هەناردە دەكرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket