کۆرۆنا و جەنگ رێڕەوی خوێندنیان لە هەرێم گۆڕی
کوردستان 12:06 PM - 2026-03-31
AI
خوێندن لە نێوان کۆرۆنا و جەنگدا
خوێندکارانی هەرێمی کوردستان، دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە پەنایان بۆ خوێندنی ئۆنلاین بردەوە، بەڵام ئەمجارە لە ترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نییە، بەڵکو لە بەر دۆخی ئەمنی و هێرشە مووشەکییەکانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
راگرتنی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە
لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس کۆرۆنا، کە لە ساڵی 2020دا گەیشتە هەرێمی کوردستان و دواتریش زۆر بە خێرایی تەشەنەی کرد، لیژنهی باڵای رووبهڕوبوونهوهی كۆرۆناش کە ئەو کات پێکهێنرابوو بڕیاریدا پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بە خوێندنی باڵاشەوە تا 1-12-2020 رابگیرێت.
خوێندنی ئۆنلاین
بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک چارەسەرێکی کاتی پەیڕەو کرا، بۆ ئەمەش بەپێی بڕیاری ژمارە 286 کە لە 1ی11ی2020دەرچوو، قۆناغی سێی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی( حکومی و ناحکومی) بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەستیان بە خوێندنی ئۆنلاین کرد، هاوکات بڕیاریشدرا قۆناغی 12ی ئامادەیی بەشێوەی نا پابەندی سوود لە وانەکانی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی وەربگرن.
راگیرانی خوێندن بەهۆی جەنگەوە
ئێستاش دوای شەش ساڵ، پرۆسەی خوێندن بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێران جارێکی دیکە راگیرا، کە سەرەتا لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە رایانگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکاران، لە 1ی3ی2026 تا چوارشەممە 4ی3ی2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەحکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیشەوە راگیرا.
لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وادەیەشدا، جارێکی دیکە راگیرانی دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی23 ی3ی2026 درێژ کردەوە، دواتریش بڕیاریاندا 29ی3ی2026 پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەبێ دەستپێکردنەوە، پرۆسەکە راگیرا.
خوێندن کرایەوە بە ئۆنلاین
بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، خوێندنیان کرد بە ئۆنلاین، بەشێوەیەک خوێندنگە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەردەگرن.
پەیوەست بە خوێندنگە ناحکومییەکانیش، بڕیاردرا خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار بکەن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

