riklam

مەکتەبی سیاسی: 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق پیرۆزبێت

عیراق 09:43 PM - 2026-03-30
لۆگۆی یەکێتی و حزبی شیوعی عیراق PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی و حزبی شیوعی عیراق

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبای بەبۆنەی یادی 92 ساڵەی دامەزراندنیان ئاڕاستەی حزبی شیوعی عیراق دەکات.

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی عیراق 

لە یادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی  ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
   
حزبی شیوعی  عیراق  لە خەباتی  سیاسی و پێشمەرگانەدا دژ بە رژێمی دیكتاتۆریی  شانبەشانی  هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیکەی عیراق و كوردستان، مێژوویەكی  پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی هەیە، كە بۆ  ئەمڕۆش هەمووان پێویستمان بەو هاوهەڵوێستی و پێكەوەییە بۆ خۆ بە دوورگرتن لە پریشكی ئەو شەڕەی  ناوچەكەی گرتووەتەوە هەیە.

دووبارە  یادی  92 ساڵەی  دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان  بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket