riklam

سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: هەڤاڵ نوری پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانە

کوردستان 05:00 PM - 2026-03-30
سەردانی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بۆلای هەڤاڵ نوری PUKMEDIA

سەردانی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بۆلای هەڤاڵ نوری

رۆژی ٣٠ـی٣ـی٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو تیکۆشەری دێرین هەڤاڵ ( نوری محەمەد سەعید ) ناسراو بە ( نوری سوور )ـیانکرد . 

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ نوری محەمەد وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ لە نزیکەوە هەواڵی تەندروستییان پرسییەوەو هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشی هەمیشەییان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی بە رێزەوە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ نوری سوور ییان هێنایەوە بەر باس وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو دانەبڕاوی رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ کە هەمیشە لە ریزی پێشەوەی کۆڕی تێکۆشان بووە ،  لە بەرامبەر ئەو رابردووەشدا سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـییان ئاڕاستەکردو رێزییان لە رابردووی پاک و پڕ تێکۆشانی نا .

لایخۆیەوە هەڤاڵ نوری سوور ؛ سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو پێزانینی دەربڕی بۆ ئەو هەنگاوەی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ بەسەرکردنەوەی خەباتگێڕو تێکۆشەرەکانی رێگای بەرزی کوردایەتی و بە کارێکی پڕ لە وەفا دڵسۆزانەی لە قەڵەمدا .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket