riklam

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق دیاریکرا

عیراق 09:25 AM - 2026-03-30
وێنەیەکى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەن

وێنەیەکى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان

ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆککۆمار

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق بەروارى 11ى4ى2026 ى بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریبکرێت و رایگەیاند: لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەن داوای لە سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن، لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە دەستورییە و پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان رێکخست، بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسێیەکی گرنگی تایبەت بە کاری ئەنجومەن، گرنگترینیشیان گفتوگۆ کردن سەبارەت بە چەند یاسایەکی گرنگ کە دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەن لە ماوەی داهاتوودا، لەگەڵ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کۆبونەوەکە بەشێوەیەکی فراوان گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆسێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و گرنگی هەنگاونان بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری و کۆتایی هێنان بە داخرانی سیاسی لە سایەی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابوریەی کە وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

ئەوەشى خستەڕوو: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریشی دا رۆژی شەممە 11 نیسان بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریبکرێت، لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەن داوای لە سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن، لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە دەستورییە و پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket