riklam

سەرۆک بافڵ: کاری لەپێشینەمان پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە

کوردستان 07:51 PM - 2026-03-30
ەند دیدارێکی جیاوازی سەرۆک بافڵ راگەیاندنی سەرۆککۆمار

ەند دیدارێکی جیاوازی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە چەند دیدارێکی جیاوازدا چاویکەوت بە هەریەک لە د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، هەڤاڵان وەستا رەسوڵ و سالار مەحموود، ئەندامانی سەرکردایەتی، خاتوو ئەمەل جەلال و هەڵۆ قەرەناوی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین.

سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی نوێی ژمارەیەک لە هەڤاڵان لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، دۆخی ناوچەکە بەهۆی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانەوە ناهەموارە و وادەخوازێت کاری لەپێشینەی هەمووان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بێت.

لە دیدارەکاندا سەرۆک بافڵ پشتیوانی بۆ هەڤاڵان دووپاتکردەوە و روونکردنەوەی لەبارەی سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە پابەندبوون بە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ململانێکان کردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket