فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات
عیراق 12:12 PM - 2026-03-30
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی شەممە 11ی نیسانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکردووە.
دۆخی ناوچەکە پێویستی بە یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانە
دیلان غەفور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:
پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی
سەرۆککۆمار دەکەن و پێمان وایە دۆخی ناوچەکە پێویستی بە یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان
هەیە.
راشیگەیاند: کۆی ئەو ئیمزایانەی کە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
کۆکراوەتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، رێژەی یاسایی تێپەڕاندووە.
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە
بەوەشدەکات، دۆخی ئێستا و شەڕی بەردەوامی ناوچەکە پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی
بەهێز هەیە، بۆئەوەی رووبەڕووی لێکەوتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان ببێتەوە، بۆ
ئەمەش پێویستە رێککارە یاساییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت تەواو بکەین.
وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرا
هاوکات، لەکۆبوونەوەیەکدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق رۆژی
11ى4ى2026 ى بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرد و داوای لە سەرۆکی کوتلە
سیاسییەکان کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن، لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە
دەستورییە و پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان
ببێتەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەگوێرەی رێککەوتن و نەریتە سیاسییەکان
ئەو پۆستە وەک رابردوو بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت و بۆ ئەمەش نزار ئامێدی وەک تاکە
کاندیدی رەسمیی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران
کردووە.
لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی عیراقەوە، بەگوێرەی رێککەوتن و نەریتە
سیاسییەکان ئەو پۆستە وەک پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیاریکراوە و
لەڕابردووشدا رەوانشاد سەرۆک مام جەلال و د.فواد مەعسوم و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح و
د.لەتیف رەشید لەسەر پشکی یەکێتی ئەو پۆستەیان وەرگرتووە، بۆ ئەم خولەش یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان نزار ئامێدی وەک تاکە کاندید بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 11ی11 ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق ئەنجامدراو، لەوکاتەوە تا ئێستا کە نزیکەی 5 مانگە نە حکومەتی
نوێی عیراق پێکهێنراوە و نە سەرۆککۆماری عیراق هەڵبژێردراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سیاسی: 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق پیرۆزبێت
09:43 PM - 2026-03-30 -
مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی کوردستان دەکات
09:36 PM - 2026-03-30 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: هەڤاڵ نوری پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانە
05:00 PM - 2026-03-30 -
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکارەکانی خوێندنی ئۆنلاین بڵاودەکاتەوە
02:32 PM - 2026-03-30
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەپڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورە ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆ زیاتر بكەین
03:53 PM - 2026-03-30
میسر: تەنها ترەمپ دەتوانێت جەنگ لەناوچەكە رابگرێت
02:56 PM - 2026-03-30
خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
01:28 PM - 2026-03-30
فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات
12:12 PM - 2026-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات
عیراق 12:12 PM - 2026-03-30 -
خەباتی دیپلۆماسیی (شەریف پاشای خەندان) لە پێناو دەوڵەتی كوردستان
بیروڕا 11:18 AM - 2026-03-30 -
لیستى مووچەى مانگى ئازار رادەستى بەغداد کرا
کوردستان 10:54 AM - 2026-03-30 -
کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە
کوردستان 10:35 AM - 2026-03-30 -
168 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:34 AM - 2026-03-30 -
وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق دیاریکرا
عیراق 09:25 AM - 2026-03-30 -
وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكانی خوێندنی ئۆنلاین بڵاودەكاتەوە
کوردستان 10:32 PM - 2026-03-29 -
پڕۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت
کوردستان 09:56 PM - 2026-03-29




.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

