وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکارەکانی خوێندنی ئۆنلاین بڵاودەکاتەوە
کوردستان 02:32 PM - 2026-03-30
PUKMEDIA
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پرۆسەى خوێـندن بەشێوازى ئۆنڵایـن و دیجیتاڵى بڵاودەکـاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بۆ خوێندنی ئۆنلاین رایگەیاند: ئاماژە بە کۆبوونەوەى نا ئاسایى ژمارە (٢) ى ساڵى (٢٠٢٦)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٣/٢٠٢٦) بەشێوە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، بفەرمون بە وەرگرتنى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پڕۆسەى خوێندن بۆ ساڵى (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) بەم شێوەیەى خوارەوە.
١- پڕۆسەى خوێندن لە (٣٠/٣/٢٠٢٦) بەشێوەى ئۆنلاین و دیجیتاڵى لە سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە، بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیشەوە.
٢- دەسەڵات دەدرێتە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى شوێنى جوگرافى و تایبەتمەندى بەشە زانستییەکان بۆ گرتنەبەرى هەر شێوازێکى خوێندنى ئۆنلاین و دیجیتاڵى و بەکارهێنانى یەکێک لە پلاتفۆرمە ستانداردە جیهانییەکان.
٣- سەرەڕاى خوێندنى ئۆنلاینى ڕاستەوخۆ، زانکۆ و پەیمانگەکان پێویستە تەواوى وانەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەسەبەر بکەن لەسەر ئەو پلاتفۆرمەى کە بەکارى دەهێنن بۆ وانە وتنەوە.
٤- کۆلێجە پزیشکییەکان جگە لەو بابەتانەى کە بە ئۆنلاین وەریدەگرن، بۆ وانە پراکتیکى و تیۆرییەکانى تر دەتوانن بچنەوە ناو نەخۆشخانەکان و بەردەوامى بەخوێندن بدەن.
٥- ئەو وانانەى کە بەشێوەى ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ دەگوترێنەوە، پێویستە لەکاتى دەوامى فەرمى و خشتەى وانەکانى ڕۆژانە دابن، واتە نابێت بخرێنە دواى دەوامى فەرمى و شەوان.
٦- سەبارەت بە وانە پراکتیکییەکان، ئەو وانانەى کە دەکرێت لەڕێگەى ئۆنلاین بوترێنەوە بەپێى پسپۆڕییە جیاوازەکان، ئەوا بەشێوەى ئۆنلاین دەگوترێنەوە، ئەو وانە پراکتیکیانەشى کە پێویستى بەناو کەمپەس دەبێت، زانکۆ چاوەڕێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى هەفتەکانى دواتر دەکەن بۆ ئەوەى لەکاتى ئاسایى بوونەوەى بارودۆخەکە لەناو کەمپەس وانەکان بوترێنەوە.
٧- سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، پێویستە لەسەر زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخەکە بەپێى خشتەیەکى گونجاو بۆ هەر کۆلیج و بەشێکى زانستى تاقیکردنەوەکان ڕێکبخرێن، بەمەرجێک ڕەچاوى هاتوچۆى خوێندکارانى دەرەوەى شار بکرێت، لەهەمان کاتیشدا خشتەى کۆلیجەکان لەیەک کاتدا نەبن، ئەمەش بەمەبەستى دروست نەبوونى قەرەباڵغى ناو زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان.
٨- کۆڕسى خولەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمان بەشێوەى ئۆنلاین بەردەوام دەبن.
٩- گفتوگۆى نامەکانى (ماستەر، دکتۆرا) هەروەک پێشتر وەزارەتمان بڕیارى لەبارەوە دابوو، تەنها سەرۆک و ئەندامانى لیژنە و سەرپەرشتیار و توێژەر ئامادەى گفتوگۆکە دەبن.
١٠- بەڕێوەبەرایەتى ئایتى لەسەرۆکایەتى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان لەم ماوەیەدا بەردەوام بەئەرکى خۆیان هەڵسن بۆ چارەسەکردنى هەر گرفتێکى تەکنیکى بۆ کۆلێج و بەشەکان و هاوکاری کردنى خوێندکاران و قوتابیان.
١١- بۆ هەر پرسێک کە دێتە پێشەوە و لەم گشتاندنەدا ئاماژەى پێنەکراوە، ئەوا زانکۆ و پەیمانگەکان پەیوەندى بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى ناو دیوانى وەزارەت دەکەن بەمەبەستى ڕێوشوێنى کردنیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سیاسی: 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق پیرۆزبێت
09:43 PM - 2026-03-30 -
مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی کوردستان دەکات
09:36 PM - 2026-03-30 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: هەڤاڵ نوری پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانە
05:00 PM - 2026-03-30 -
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکارەکانی خوێندنی ئۆنلاین بڵاودەکاتەوە
02:32 PM - 2026-03-30
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەپڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورە ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆ زیاتر بكەین
03:53 PM - 2026-03-30
میسر: تەنها ترەمپ دەتوانێت جەنگ لەناوچەكە رابگرێت
02:56 PM - 2026-03-30
خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
01:28 PM - 2026-03-30
فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات
12:12 PM - 2026-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات
عیراق 12:12 PM - 2026-03-30 -
خەباتی دیپلۆماسیی (شەریف پاشای خەندان) لە پێناو دەوڵەتی كوردستان
بیروڕا 11:18 AM - 2026-03-30 -
لیستى مووچەى مانگى ئازار رادەستى بەغداد کرا
کوردستان 10:54 AM - 2026-03-30 -
کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە
کوردستان 10:35 AM - 2026-03-30 -
168 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:34 AM - 2026-03-30 -
وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق دیاریکرا
عیراق 09:25 AM - 2026-03-30 -
وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكانی خوێندنی ئۆنلاین بڵاودەكاتەوە
کوردستان 10:32 PM - 2026-03-29 -
پڕۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت
کوردستان 09:56 PM - 2026-03-29




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

